* نه‌وژین
له‌نێو ئه‌ندامانى نوێی سه‌ركردایه‌تى بزوتنه‌وه‌ى ئیسلامی كوردستان، دو ژن هه‌ڵده‌بژێرین، كه یه‌كێكیان خوشكی رابه‌رى بزوتنه‌وه‌كه‌یه.
بزوتنه‌وه‌ى ئیسلامی كوردستان، دوێنێ 5ى شوبات، له شاری هه‌ولێر دوانزه‌یه‌مین كۆنگره‌ى خۆی ئه‌نجام دا، كه تیایدا سه‌ركردایه‌تیه‌كى نوێی هه‌ڵبژارد.
سه‌ركردایه‌تى نوێی بزوتنه‌وه‌كه به به‌رپرسى مه‌ڵبه‌نده‌كانه‌وه له (25) ئه‌ندام پێكدێت، له‌نێویشیان دا ته‌نها (2) هه‌بون، كه هه‌ریه‌كه له: (مونیره عه‌لی عه‌بدولعه‌زیز) كه خوشكى رابه‌رى بزوتنه‌وه‌كه‌یه و ده‌نگى سێیه‌مى كۆنگره‌كه‌ى به‌ده‌ستهێناوه، له‌گه‌ڵ (نه‌سرین تۆفیق فه‌ره‌ج) كه ده‌نگى چوارده‌یه‌مینی كۆنگره‌ى به‌ده‌ستهێنا.
بزوتنه‌وه‌ى ئیسلامی كوردستان، له‌ساڵی 1987 دامه‌زراوه و به دایكی هه‌مو ئه‌و حزب و بزوتنه‌وه ئیسلامیه جیهادی و رادیكاڵیانه هه‌ژمار ده‌كرێت كه له كوردستان دا دروست بون. بزوتنه‌وه‌كه له‌سه‌ر ده‌ستى مه‌لا عوسمان عه‌بدولعه‌زیز دروست بوه و چه‌ندین په‌رتبون و جیابونه‌وه‌ى به‌خۆیه‌وه بینیوه كه كارى له‌سه‌ر پێگه و جه‌ماوه‌رێتى بزوتنه‌وه‌كه كردوه، به‌شێوه‌یه‌ك ئێستا هیچ كورسیه‌كى له پارله‌مانى كوردستان دا نیه.