بۆ سێیەم جار لە مێژودا ژنێک دەبێتە سەرۆکی پەرلەمانی ئەوروپا

2022/01/19    469 جار بینراوە
 
* نەوژین
 
بە زۆرینەی دەنگ رۆبێرتا میستولا، بەسەرۆكی نوێی پەرلەمانی ئەوروپا هەڵبژێردرا، بەمەش بۆ سێیەمین جار لە مێژودا ژنێک دەبێتە سەرۆکی پەرلەمانی ئەوروپا.
 
میستولا، جێگەی دەیڤید ساسۆلی ئیتالی سەرۆكی پێشوی پەرلەمانی ئەوروپا دەگرێتەوە كە هەفتەی رابردو كۆچی دواییكرد، بەمەش رۆبێرتا دەبێتە سێیەمین ژن كە سەرۆكایەتی پەرلەمانی ئەوروپا بكات لەدوای هەریەکە لە سیمۆن فیل، نیكوڵ ڤۆنتین.
 
رۆبێرتا مێتسۆلا، لە دایکبوی ( ١٨ی کانونی دوەمی ١٩٧٩) خاوەنی بڕوانامەی پارێزەرە وەک هاوئاهەنگی یاسایی و دادوەری ماڵتا لە نێو نوێنەرایەتی هەمیشەیی ماڵتا بۆ یەکێتی ئەوروپا خزمەتی کردوە، بۆ یەکەم جار لە ساڵی (٢٠١٣) بە نوێنەرایەتی مالتا وەک ئەندامی پەرلەمانی ئەوروپا هەڵبژێردرا، لە ساڵی (٢٠٢٠)ەوە وەک جێگری سەرۆکی پەرلەمان خزمەتی کردوە و لە دەنگدانی سەرکردایەتی بۆ پەرلەمانی ئەوروپا رۆژی (١٨/١/٢٠٢٢)هەڵبژێردراو بو بە گەنجترین سەرۆکی پەرلەمانەکە.
 


Newjin.net - 2024
ژمارەی سەردان 1,306,843     ژمارەی میوان 198

دروستکراوە لەلایەن کۆمپانیای (کۆدتێك)ەوە