* نەوژین - میهرەبان سەلام
لە ساڵی رابردودا لە پارێزگای هەڵەبجە هیچ حاڵەتێکی کوشتنی ژنان تۆمارنەکراوە، هاوکات (٧٦) سکاڵای توندوتیژی دژ بە ژنان تۆمارکراوە.
مقدم به‌رزان عوسمان، وته‌بێژی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای هەڵەبجە ئاماره‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كه‌ی بۆ ساڵی (٢٠٢١) لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی خسته‌ڕو وتی: له به‌ر ئه‌وه‌ی تاوه‌كو ئیستا به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی توند‌و تیژی خێزانی بوونی نیه لە پارێزگاکەمان له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه کەیسەکان وەرگیراون بەمشێوەیە (٨٧)كێشه‌ی خێزانی تۆمار كراوه‌و کە (٧٦) په‌ڕاوی توندوتیژی دژی ژنان بوە.
هەروەک وتەبێژەکەی پۆلیسی هەڵەبجە وتیشی: لە ساڵی رابردودا هیچ حاڵەتێکی کوشتنی ژن لە پارێزگاکە تۆمارنەکراوە.