ئەو کچەی لە کەلار فیشەکی بەرکەوتبو گیانی لە دەستدا

2022/01/02    1225 جار بینراوە
 
* نەوژین
 
لە قەزای کەلار، بەیانی ئەمڕۆ کچێکی تەمەن (١٥) کە بەهۆی بەرکەوتنی فیشەوەکەوە برینداربوبو دوای رەوانەکەردنی بۆ سلێمانی لە رێگا گیانی لە دەستدا.
 
 علی جەمال، وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان، رایگەیاند: "بەیانی ئەمڕۆ یەک شەمە لەگەڕەکی ئاوارەکانی قەزای کەلارەوە کچێکی تەمەن 15ساڵان بەناوی (ب - و - ع ) هێنرایە بەشی فریاکەوتنی شەهید هەژار کەبەهۆی بەرکەوتنی فیشەکەوە برینداربوبو، دوای چارەسەری خێرا بەهۆی سەختی برینەکەیەوە رەوانەی نەخۆشخانەی سلێمانی کرا پێش گەشتنی بەنەخۆشخانەی سلێمانی گیانی لەدەستدا".
 
وتەبێژەکەی پۆلیسی گەرمیان  دەشڵێت: لەسەر چۆنێتی و هۆکاری خۆکوشتنی ناوبراو پۆلیس چۆتە شوێنی روداوەکەو دەستی بەلێکۆڵینەوەکردوە، بەوتەی کەسوکاری هیچ کێشەکی نەبوە لەماڵەوە بەدەمانچەکەی باوکی فیشەکی بەخۆیەوە ناوە".
 


Newjin.net - 2024
ژمارەی سەردان 1,306,891     ژمارەی میوان 245

دروستکراوە لەلایەن کۆمپانیای (کۆدتێك)ەوە