* نەوژین
جێبەجێنەکردنی یاسای بەرەنگاربونەوەی توندوتیژی و نەبونی سزای قورس بۆ بکەرانی و بە کەم سەیرکردنی سکاڵای ژنان بە وتەی ئەندامێکی رێکخراوی ( PDO) هۆکاری مانەوەی توندوتیژیە دژ بە ژنان لە قەزای رانیە.
نیان خدر، ئەندامی رێكخراوی خه‌ڵك بۆ گه‌شه‌پێدان ( PDO) لە قەزای رانیە بۆ نەوژین وتی:" نه‌پاراستنی زانیاریه‌كانی كه‌یس و نه‌بونی مامه‌ڵه‌ی ته‌ندروست زو به‌ئه‌نجام نه‌گه‌یاندنی كاروباری كه‌یسی ژنان وای كردوه ژنان سڵبكهنهوه له په‌نابردن بۆدادگا بۆچاره‌سه‌ری كێشه‌كانیان لەگەڵ ئەوەشدا زاڵبونی كلتوری عه‌شایه‌ری له‌ناوچه‌كه‌دا هه‌یه زۆر كات سوڵحی عه‌شایه‌ری جێگه‌ی دادگای گرتۆته‌وه له‌ناوچه‌كه‌دا.
ئەو ئاماژەی بەوەشکرد خودی خۆی کەیسی هەبوە كار بۆدۆسیهكهی نه‌كراوه دواخراوه هەروەک وتیشی: "هاوكارم هه‌بوه كه‌یسه‌كه‌ی به‌شێوه‌ی نادروست مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵكراوه.