* نەوژین
لە بانگەشەی هەڵبژاردنەکانی ئەمریکا جۆبایدن و حزبەکەی بەڵێنیاندا کە لە کاتی سەرکەوتنی حزبەکە بۆ بەشداریپێکردنی ژنان لە سەرکردایەتی پۆلیس پۆستی بەڕێوبەری پۆلسی نیۆرک بۆ ژنان بێت، بەوەش بۆ یەکەم جار لە مێژوی ویلایەتە یەکگرتوەکان ژنێک دەبەتێتە بەڕێوبەری گەورەترین هێزی پۆلیس.
کیچانت سوێڵی، تەمەن ٤٩ ساڵ وەک بەڕێوبەری بەڕێوبەرایەتی پۆلیسی نیویۆرک دیاریکرا کە گەورەترین هێزی پۆلیسی هەیە لە ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا تێیدا کیچانت سەرکردایەتی (٣٥٠٠٠) پۆلیس دەکات کە ژنان (١٨%)ی پێکدێنن.
سیوێڵ، لە بارەی وەرگرتنی ئەو پۆستەوە دەڵێت: هیواخوازم پەیوەندی نێوان پۆلیس و دانیشتوانی شاری نیویۆرک باشتر بکەم.
ئیریک ئادەمسی، سەرۆکی شارەوانی نیۆرک رایگەیاند، ژنێک بۆ یەکەم جار لە مێژوی ئەم شارە ژنێک سەرکردایەتی هێزی پۆلیس بکات، ئەم دەستنیشانکردنەی سیوێڵ بۆ پۆستەکە جێبەجێ کردنی بەڵێنێکی هەڵبژاردنەکان بو لەلایەن دیموکراتەکانەوە.
بە دەسبەکاربونی سیوێڵ لە مانگی کانونی دوەم کار دەکات، جگەلەوەی کە یەکەم ژنە ئەو پۆستە وەردەگرێت هاوکات ئەوە سێیەم کەسی رەش پێستە کە سەرکردایەتی هێزەکان دەکات لە بەشی پۆلیسی نیویۆرک.