ژنێک لە پارێزگای دهۆک پۆستێکی ئیداری وەرگرت

2021/12/14    508 جار بینراوە
 
* نەوژین
 
ئەمڕۆ ژنێک لە پارێزگای دهۆک پۆستێکی ئیداری وەرگرت و جێگری پارێزگاریش دەڵێت: "وەک ئیدارەی پارێزگای دهۆک پشتیوانی ژنانین بۆ بەروپێشچونیان لە پۆستە ئیداریەکان".
 
ئەمڕۆ لە رێوڕەسمێکدا عائیشا شەوکەت، وەک جێگری بەڕێوبەری گشتی رۆشنبیری و هونەری لە پارێزگای دهۆک دەستبەکاربو.
 
جێگری پارێزگاری دهوک شمعون شلیمون، وێڕای پیرۆزبای بۆ دەستبەکاربونی عائیشا، وتی: بەتەواوی ئیمە لە ئیدارەی پارێزگای دهۆک پشتیوانی ژنانین بۆ بەرەوپێشچونیان بەتایبەت لە بەڕێوبردن و ئیدارەدان".
 
هەروەک عائیشا شەوکەت، لە مەراسیمەکەدا جەختیکردەوە کە هەمو هەوڵێکی خۆیدەدات بۆ ئەوەی بە دڵسۆزی بتوانێت خزمەتی هونەر و رۆشنبیری بکات لە گەڵ بەرەوپێشبردنی ژنان لە بوارەکەدا.
 


Newjin.net - 2024
ژمارەی سەردان 1,305,343     ژمارەی میوان 214

دروستکراوە لەلایەن کۆمپانیای (کۆدتێك)ەوە