فێنک کەمال: توندوتیژی بەهۆی تۆڕەکۆمەڵایەتیەکان لە ترۆپکدایە

2021/12/13    630 جار بینراوە
 
* نەوژین
 
هەڕەشەو هەراسانکردنی سێکسی دژ بە کچان و ژنان دەگاتە ئاستی مەترسی دار بە پێی ئەو داتاو زانیاریانەی گەشتوە بە رێکخراوی خانزاد لە رێگەی نوسینگەکانی بەرەنگاربونەوەی توندوتیژی، ئەمە لە کاتێکدایە  زۆربەی ئەو کەسانەشی پەیوەندی بە هێڵی گەرمی(١١٩) ەوە دەکەن بۆ کێشەی تۆڕەکۆمەڵایەتیەکانە.
 
فێنک کەمال، بەڕێوبەری بەشی پرۆژەکان لە رێکخراوی کۆمەڵایەتی خانزاد، ئاماژەبەوەدەکات کێشەکان بەهۆی خراپ بەکارهێنانی تۆڕەکۆمەڵایتیەکان بە پێی زانیاریەکانی ئەوان گەشتۆتە ترۆپکی توندوتیژیەکان دژ بە ژنان، دەرئەنجامی ئەوەش ئەمساڵ کۆنفراسی تایبەتیان بەو پرسە ئەنجامدا لە ژێر ناوی 'تاوانە ئەلیکترۆنیەکان و لێکەوتەی لە کۆمەڵگا'
 
ئەو بۆ نەوژین وتی: ساڵانە بۆ هەڵبژاردنی کۆنفرانەسەکە پرس و را بە بەڕێوبەرایەتیەکانی بەرەنگاربونەوەی توندوتیژی دەکەین، بۆ ئەمساڵ ئەوەندەی تێبینیمان کردوە هەردولامان دیاردەی کیشەکانی تۆڕەکۆمەڵایەتیەکان لە ترۆپکدابوە، بۆیە بڕیارماندا بۆ ئەمساڵ کۆنفرانسەکەمان تایبەت بکەین بەم پرسە.
 
ئەمە لە کاتێکدایە ئامارەکانی بەڕێوبەرایەتی گشتی بەرەنگاربونەوەی توندوتیژی دژ بە خێزان و ئافرەتان ئاماری تایبەتی بەم جۆرەی توندوتیژی بە جیا نەخستۆتەڕو، بەڵام لە ماوەی رابردودا بەڕێوبەری بەڕێوبەرایەتی راگەیاندن و پەیوەندیەکانی بەرەنگاربونەوەی توندوتیژی  لە لێدوانێکیدا بۆ نەوژین ئەوەی خستەڕو کە بەشی زۆری ئەو کەسانەی پەیوەندی بە هێڵی گەرمی (١١٩) دەکەن بەهۆی کێشەی تۆڕەکۆمەڵایەتیەکانەوەیە.
 
فێنک کەمال، لە بارەی دەرئەنجامی کۆنفراسەکەیان بۆ ئەم پرسە، ئاماژەی بەوەکرد: بۆ کارکردن لەسەری راسپارەکانی پێشەکەش بە پەرلەمان و حکومەت دەکەن بۆ ئەوەی کاری لەسەربکەن وەک رێکخراوەکەش لە چالاکیەکانیان کاری لەسەردەکەن.
 
 
 
 


Newjin.net - 2024
ژمارەی سەردان 1,337,361     ژمارەی میوان 891

دروستکراوە لەلایەن کۆمپانیای (کۆدتێك)ەوە