بەرێوبەری بەرەنگاربونەوەی توندوتیژی سلێمانی: کارێکمان کردوە بکەرانی توندوتیژی دژ بە ژنان سزابدرێن

2021/12/12    480 جار بینراوە
 
* نەوژین
 
بەرێوبەری بەرەنگاربونەوەی توندوتیژی دژ بە خێزان و ئافرەتان لە پارێزگای سلێمانی، رایدەگەیەنێت تیمەکانیان لە سەرتاسەری کوردستان کارێکیان کردوە کە ئەو کەسانەی توندوتیژی دژ بە ژنان ئەنجامدەدەن سزابرێن، دەشڵێت "هاوکاری ئاژانەسەکان نەبوایە نەمان دەتوانی بگەیەنە ئەم ئاستە".
 
سەرکەوت عومەر، بەرێوەبەری بەرەنگاربونەوەی توندوتیژی ئافرەتان خێزان، لە پارێزگای سلێمانی لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا وتی: "لە سەرتاسەری کوردستان توانیومانە کارێک بکەین تۆمەتبارانی ئەنجامدانی توندوتیژییەکان و دەستدرێژیکاران بۆ سەر خوشکان و دایکانی ئێمە، سزا بدرێن و لێپێچینەوەیان لەگەڵ بکرێت".
 
بەرێوەبەرەکەی بەرەنگاربونەوەی توندوتیژی باسیلەوەشکرد کە توانا و پێدوایستی و ژمارەی کارمەندەکانیان سنوردارن بۆ ئەمەش هاکاری رێکخراو ئاژەنسەکانی بە پاڵپشتیکەر خستەڕو وتی: " ئەگەر هاوکاری رێکخراوەکان و ئاژانسەکانی سەر بە نەتەوە یەکگرتوەکان نەبونایە نەماندەتوانی بەو شێوازە کارەکانمان بکەین".
 


Newjin.net - 2024
ژمارەی سەردان 1,306,817     ژمارەی میوان 172

دروستکراوە لەلایەن کۆمپانیای (کۆدتێك)ەوە