ئاسایشی سلێمانی: هەرکەسێک زانیاری لەسەر بوکوژی ئەفەرسەرەکەی توندوتیژی هەبێت پاداشت دەکرێت

2021/12/07    559 جار بینراوە

 

*نەوژین

ئاسایشی سلێمانی ناو و وێنەی بکوژرانی ئەفەرسەکەی سلێمانی بڵاوکردەوە کە شەوەی (٤/١٢/٢٠٢١) بۆ رزگارکردنی ژنێک لە توندوتیژی  ئەو ئەفسەرە لە گەڵ مەفرەزەکەیدا درانە بەر دەستڕێژی گولە ئەفەسەرەکە کوژراو سێ پۆلیسی دیکەش بەوهۆیەوە بریندرابون، بۆ ئەو کەسانەشی شوێنی بکوژەکان ئاشکرادەکەن ئاسایش دەڵێت" دەستخۆشی و پاداشتیان پێشکەش دەکەین".

 

بەرێوەبەرایەتی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی، راگەیاندراوێکی بڵاوکردوە کە تێیدا هاتوە: هاوڵاتیان وهاونیشتمانیانی بەڕێز داواکارین هاوکارمان بن لەپێدانی هەرزانیاریەک لەسەر هەردو تۆمەتباری هەڵهاتو  (یوسف پشتیوان علی ) و (پشتیوان علی مستەفا) و ئوتومبیلی جۆری پیکاب نیسان تاک ژمارە ‌‌( ٣٦٣٨-سلێمانی ) هەردو تۆمەتباران لەلایەن دادگاوە داواکراون بەپێی ماددەی (٤٠٦) لەیاسای سزادان و تۆمەتبارن بەشەهیدکردنی  ئەفسەرێکی بەڕێوەبەرایەتی بەرەنگاربونەوەی توندوتیژی دژی ئافرەت و خێزانی سلێمانی و بریندارکردنی سێ کارمەندی تری هەمان بەڕێوەبەرایەتی.

 

هەر لە راگەیاندراوەکەدا ئاسایش هاتوە کە: دڵنیایی دەدەینە هەرکەسێک کە  زانیاری لەسەریان هەیە ناوی پارێزراو دەبێت و دەبنە جێگەی شانازی و دەست خۆشی و پاداشت لەلایەن بەرێوەبەرایەتی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی یەوە .

 

بۆ ئەو کەسانەشی کە دەیانەوێت زانیاری بدەنە ئاسایشی سلێمانی ئەم چەند ژمارەیان بڵاوکردوەتەوە (١٠٦)، (٣٢٣١٤٧٥)، پەیونەدی لە دەروەی وڵات (٠٠٩٦٤٧٧٠٠٨٥٠٦٠٦).

 



Newjin.net - 2024
ژمارەی سەردان 1,305,573     ژمارەی میوان 423

دروستکراوە لەلایەن کۆمپانیای (کۆدتێك)ەوە