پۆلیسی هەولێر: کچەکەی گوندنی لاجان لە لایەن براکانیەوە کوژراوە

2021/12/07    1001 جار بینراوە

 

* نەوژین – پەرژین کامەران

شەوی رابردو کچێکی تەمەن (١٨) ساڵ لە گوندێکی پارێزگای هەلێر کوژرا، پۆلیسی پارێزگاکەش دەڵێت" لەلایەن براکانیەوە کوژراوە"

هۆگر عەزیز، وتەبێژی پۆلسی هەولێر بە نەوژینی راگەیاند: شەوی رابردو لە گوندی (لاجان)ی سەر بە ناحیەی شەمامک تەرمی دو کەس دۆزرایەوە، کەیەکیان کچێکی تەمەن (١٨) ساڵ بو بە ناوی   (ح. ق. ا) لەگەڵ تەرمی کوڕێک بەناوەکانی  (ع. ف. ش) تەمەن (24 ساڵ).

وتەبێژەکەی پۆلیسی هەولێر وتیشی: "لە لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکاندا دەرکەوت کە لەسەر کێشەیەکی خێزانی لەلایەن برایانی ئافرەتەکەوە تەقە لە هەردوکیان کراوە و کوژراون".

بە وتەی هۆگر عەزیز، بکەرانی سەرەکی تاوانەکە دەستگیرنەکراون، ئەو وتی: هێزەکانمان لە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر، لە لێکۆڵینەوەدان بۆ ئەوەی تۆمەتباری سەرەکیی تاوانەکە، دەستگیر بکرێت و بدرێنە دادگا.

 



Newjin.net - 2024
ژمارەی سەردان 1,306,501     ژمارەی میوان 981

دروستکراوە لەلایەن کۆمپانیای (کۆدتێك)ەوە