کە توندوتیژی بەرامبەر ئافرەت کرا چاوەڕێی کۆمەڵگەیەکی دواکەوتوبکەن

2021/11/30    1234 جار بینراوە
 
* دیلمان ئازاد، پسپۆری پزیشکی دادوەری
 
توندو تیژی بەرامبەر ئافرەت کۆمەڵگا بەرەو ویرانی دەبات، چونکە ئەو ئافرەتە دەبیتە دایک وەک قوتابخانە منداڵ پەروەردە دەکات کەواتە دایکی تەندروست منداڵ و نەوەی تەندروست پێرادەگەینی و دایکیک ئازارو توندو تیژی بەرامبەر کرا بیت چۆن دەتوانیت نەوەیەکی تەندروست پیک بینیت.
 
توندو تیژی دژی ئافرەت خۆی لە خۆیدا چەمک و مانای توندو تیژی زۆر فراوانە تەنها لیدان و بریندارکردنی جەستەی مرۆڤ بە توندو تیژی دانانریت،  توندو تیژی زۆر جۆری هەیە لەوانە توندو تیژی دەرونی ،توندو تیژی سیکسی و توندو تیژی ئابوری و هەروەها توندو تیژی جەستەیی.
 
توندو تیژی ئافرەت تەنها لەلایەن پیاوانەوە نییە بەڵکو لەلایەن ئافرەتانیشەوە  بەرامبەریان دەکریت  و ئەو پیاوەی توندو تیژی بەرامبەر ئافرەت دەکات ئەویش پەروەردەی دەستی ئافرەتیکی ترە کە دایکیتی، من وەکە پزیشکیک مامەلەم کردوە لەگەڵ حالات و کەیساتی توندو تیژی جەستەی و سێکسی بەریژەیەکی زیاتر  لەجۆرەکانی تری توندو تیژی کە بەتاوانی قیزەون لە قەلەم دەدرین .
 
هەروەها راپێچ کردنی ئافرەت بۆ پشکنینی پەردەی کچینی و جنیو قسەی ناشرین بەو کچە بدریت لەلایەن کەس و خزمی هاوسەری بی ئەوەی بزانن کێشەکە چییە ئەوە خۆی لەخۆی توندو تیژیە.
 
توندو تیژی لەهەمو کۆمەڵگایەک هەیە، بەڵام بە پیێ سەردەم و شوین جۆری ئەو توندو تیژییە دەگۆریت، ئەوەش بزانین توندو تیژی تەنها بەرامبەر ئافرەتی مالەوە ناکریت بەپیی ئەزمونی کاردکردنم لەناو حالەتی ئافرەتن هەمو جۆرە ئافرەتیک لە هەمو شوێنێک جا چی گوند بیت یان شار یان ئافرەتیک پیشەی هەبێت لەدەرەوە یان لەماڵبێت توندوتیژی بەرامبەر دەکریت بەڵام ئاستی توندو تیژییەکە جیاوازە
.
چارەسەری توندو تیژی بە هۆشیارکردنەوەی کۆمەڵگایە لەو زەرەرو زیانانەی هەیتی و پەروەدەکرنی منداڵ لەقوتابخانەو ماڵەوە لەسەر بنەمایەکی راست .
 


Newjin.net - 2024
ژمارەی سەردان 1,333,867     ژمارەی میوان 193

دروستکراوە لەلایەن کۆمپانیای (کۆدتێك)ەوە