کچانی پێشمەرگەی سلێمانی ٧ ساڵە نوێنەری عێراقن

2021/11/18    871 جار بینراوە
 
* نەوژین – هۆزان فەریق
 
تیپی تۆپی سەرمێزی کچانی یانەی پێشمەرگە، ماوەی حەوت ساڵە پلەی یەکەمی تیپەکانی تۆپی سەرمێزی کوردستانن، لەگەڵ ئەوەشدا نوێنەرایەتی عێراق دەکەن بۆ پاڵەوانیەتیە نێودەوڵەتیەکان.
 
حەوت ساڵ لەپێشەنگی ریزبەندیدا 
 
لە ساڵی (٢٠١٥)ەوە دەستیان بەیاریکردوە، رۆژانە ٤ کاتژمێر راهێنان دەکەن، ماوەی ئەم ۷ ساڵەدا ریزبەنی پێشەوەی عێراق چۆڵ ناکەن، لەسەر ئاستی یانەکانی عێراق دا دو جار یەکەم بون و پێنج جار دوەم بون.
 
بەڵێن حەیدەر، راهێنەری تیپی تۆپی سەرمێزی یانەی پێشمەرگە، بۆ نەوژین وتی: کچانی پێشمەرگە هەمیشە خێزانێکی بە ئەمەکی وەرزشین پێشمەرگە ئاسا فێردەکرێن کە بجەنگین بۆ هەمو نازوێکی جوان کە شایەنی یانەکەمان و سلێمانی و کوردستان بێت.
 
 ماوەی ٧ ساڵە یەکەمی کوردستانن لە ئاستی پێشکەوتوانا بەمەش سەرجەم ئەم ساڵانە نوێنەری کوردستان بون لە پاڵەوانێتی یانەکانی عێراق و عەربیەکاندا.
 
کچانی تیپەکە دایک و باوکیان بون بە هاندەریان
 
جگە لەپاڵپشت ،دایک و باوکی مینا هاندەری سەرسەختی ئەون لە یاریەکداندا، بەمەش مینا هەر لە دەستپێکی ساڵی یەکەمی دەرکەوتنی مەدالیای نێودەوڵەتی بەدەست دەهێنیت .
 
مینا حەسەن عومەر لەدایکبوی(٢٧/٧/١٩٩٧) و ساڵی (٢٠١٣)دەستی بەیاری تۆپی سەرمێز کردوە، ئەو لە ساڵی یەکەمی بەشداری لە خولی راهێنان لە وڵاتی چاینا دەکات بۆ خۆ ئامادەکردن بۆ پاڵاوانێتی وڵاتانی عەرەبی مینا، دەڵێت: "توانیم وەک پاڵاوتەی عێراق پلەی سێهەمم بەدەست بهێنم کەمەدالیایی برۆنزی پاڵەوانێتیەکەبو بەشێوەی تایم بۆ تازەپێگەشتوان "
 
هەندێک لە کچانی یاریکەری تیپەکە خێزان و مامۆستاکانیان هاندەریان بون بۆ بون بە یاریزان بە شێوەی خواست ئەم یاریەیەکان هەڵنەبژاردوە، بەڵام کاتێک هاتونەتە ناو یاریەکەوە بەشێوەیەک هۆگری بون کە نمونەی ئەوین هەیە کە زیاتر لە (١٠)ساڵە لە یاریەکە بەردەوامە.
 
ئەوین علی، تەمەن (٢٢) ساڵ،  دانیشتوی شاری سلێمانی ئەو بۆ نەوژین وتی:  لە ساڵی (٢٠٠٨)دەستم بەیاریکردن کردوە ئەوەش پاش پشتیوانیکردنم لەلایەن مامۆستا ئاڵا عوسمان و دایكم كە حەزێکی زۆری بۆ وەرزش ھەیە، ھەڵبژاردنی یاری تۆپی سەر مێز بۆ من بە سوتفە بو، بەڵام دوای ماویەک بو بە یارییەکی زۆر تایبەت لام بۆیە بە خۆشحاڵییەوە ١٣ ساڵە بەردەوامم.
 
هەروەک ئەوین، دەیەوێت رێنیشاندەری کچانی کوردبێت بۆ چونە ناو دونیایی وەرزش و دەڵێت: ھیوام وایە بتوانم ھاندەری کچی کوردبم کە بەرەو دنیای وەرزش بێن.
 
بۆ بەروپێشبردنی ئاستی تیپە وەرزشیەکانی کچان راهێنەرەکەی پێشمەرگەی سلێمانی وتی: دەبێت پاڵەوانێتی لە کوردستان و عێراق زیاتر  بکرێت، حکومەت لە رابردو هاوکاری وەرزشبو، بەڵام لە ئێستادا زۆر پشتگوێخراوە.
 
تیپی کچانی پێشمەرگەی سلێمانی بەردەوامن لە را‌هێنانەکانیان و دەیانەوێت لە نێونەرایەتی کردنی عێراق بمێننەوە بۆ ساڵی هەشتەم.
 
بە وێنە تیپی تۆپی سەرمێزی کچانی یانەی پێشمەرگە
 
 
 
 

 

 

 

 



Newjin.net - 2024
ژمارەی سەردان 1,306,330     ژمارەی میوان 833

دروستکراوە لەلایەن کۆمپانیای (کۆدتێك)ەوە