هەولێر؛ ژنێکی خێزاندار بە چەقۆ کوژرا

2021/10/29    588 جار بینراوە
 
* نەوژین
 
لەشاری هەولێر تەرمی ژنێک بەکوژراوی لە ماڵەکەی خۆیدا دۆزرایەوە، پۆلیسی شارەکەش رایدەگەیەنێت ھۆکاری روداوەکە رون نیە و بکوژەکەش نەناسراوەتەوە.
 
 
هۆگر عەزیز وتەبێژی پۆلیسی هەولێر، بە نەوژینی ڕاگەیاند: شەوی رابردو (هەینی) تەرمی ئافرەتێکی ٤١ساڵ بەناوی (ا،ع،ع)لە ماڵەکەی خۆیدا لە شاری ھەولێر کە بە چەقۆ کوژراوە، دۆزرایەوە.
 
وتیشی:لێکۆڵێنەوە لە ڕووداوەکە بەردەوامە و دوای تەوابوونی لێکۆڵینەوە زانیاری وردتر دەخەینەڕو.
 
ئەو ژنەی کە کوژراوە، خێزاندارە و ھۆکاری روداوەکەش تائێستا رون نییە.
 
مقەدەم: فەرمان محەمەد، بەڕێوبەری بەرەنگاربونەوەی توندوتیژی دژی ئافرەتان و خێزان لە هەولێر، بە نەوژینی وت: روداوەکە کاتژمێر حەوتی ئێوارە لە گەڕەکی زانیاریی هەولێر بوە، قوربانیەکە لەماڵی خۆی دا کەسێک بەچەقۆ هێرشی کردوەتە سەری و لەئەنجام دا گیانی لەدەستداوە.
 
رونیشیکردەوە: تاوانلێکراوەکە خێزاندارە، هۆکاری کوشتنەکە نازانرێت بەهۆی دەستگیرنەکردنی تۆمەتبار.
 
ھاوکات وتەبێژەی پۆلیسی ھەولێر ئاشکرای کرد: بە بڕیاری دادوەر و بەپێی مادەی ٤٠٥ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ بکوژەکە دەرکراوە و لە لێکۆڵینەوەداین بۆ ناساندنەوە و دەستگیرکردنی.
 
 


Newjin.net - 2024
ژمارەی سەردان 1,356,074     ژمارەی میوان 598

دروستکراوە لەلایەن کۆمپانیای (کۆدتێك)ەوە