کەمپینێک بۆ ئازادکردنی'بێریڤان ئەیوب' راگەیەندرا

2021/10/16    696 جار بینراوە
 
*نەوژین
 
بەهۆی دەستگیرکردنی بۆ ماوەی زیاتر لە ساڵێک لە ئاسایشی گشتی هەولێر و رێگەنەدان بە بینی منداڵەکانی کەمپنێک بۆ ئازادکردنی ژنە چالاکوان 'بێریڤان ئەبوب' راگەیاندرا.
 
کەمپینێک بە ناوی (ئازادی بۆبێریڤان ئەیوب چالاکوانی مافەکانی مرۆڤ) راگەیەندراو تێیدا راگەیەندراوێکیان بۆ رای گشتی بڵاوکردەوە داوی دەستبەجێ ئازادکردنی دەکەن.
 
لە راگەیاندراوەکەدا هاتوە:  ( بێریڤان ئەیوب ) لەزیندانە و ئاسایشی گشتی هەولێر ( توقیف )ی کردوە بەبێ ئەوەی هیچ تاوانێکی ئەنجام دابێت ئەو دایکی ٥ منداڵە و ماوەی ساڵێک زیاترە دەستگیرکراوە و تەنانەت رێگای پێ نادرێت مندالەکانیشی ببینێت.
 
هەر لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژەبەوەکروە ناوبراو  چەندین جار مانی گرتوە لەخواردن وخواردنەوە و هەرجارە و  ۱٥ بۆ ۱٨رۆژ مانیگرتوە تا لەهۆش خۆی چوە بەزۆر ئاو و نانی پێ دراوە و لە ئێستادا بێریڤان بار و رەوشی تەندروستی زۆر خراپ تێکچوە لەکاتی قسەکردنیدا لە گەڵ سەرپەرشتیارانی کەمپینەکە وتویەتی"هەرچیم لێهات ئاسایشی گشتی هه ولێر بەرپرسیارە، من تەنیا چالاکوانی مافەکانی مرڤم تەنها تاوانم ئازادی رادەربڕین بوە و دژی نادادی و گەندەڵیم، لەوەزیاتر تاوانم نیە ئەگەر ئەوەش تاوانە بابمرم لێرە".
 
تا ئێستا ٥٣ چالاکوانی مافی مرۆڤ و مافی ژنان بەشداری کەمپینەکەن داوای پاڵپشتی زیاتر دەکەن بۆ ئازادکردنی 'بێریڤان ئەیوب'.
 


Newjin.net - 2024
ژمارەی سەردان 1,361,552     ژمارەی میوان 103

دروستکراوە لەلایەن کۆمپانیای (کۆدتێك)ەوە