ژنە کاندیدێکی کورد دەنگی یەکەمی قەزای خانەقینی بەدەستهێنا

2021/10/11    668 جار بینراوە
 
* نەوژین
 
بە گوێرەی ئەنجامە بەرایەکانی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق ژنە کاندیدێكی کورد لە سەر ئاستی بازنەی چواری پارێزگای دیالە دەنگی یەکەمی  بەدەستهێناوە.
 
بە پێی ئەنجامە بەرایەکانی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق، سۆزان مەنسور، ژنە کاندیدی لیستی هاوپەیمانی بە نوێنەرایەتی یەکێتی دەنگی یەکەمی بازنەی چواری پارێزگای دیالەی بەدەسهێناوە بەکۆی ١٦ هەزار و ١٧٥ دەنگ.
 
لەم بازنیەیی پارێزگای دیالە کە قەزای خانەقین دەگرێتەوە کێبڕکێکان بۆ سێ کورسی بوە بەوەش کورد بە تاکە کاندیدێکی ژن توانی کورسیەکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لەو قەزایە بەدەستبهێنیت.


Newjin.net - 2024
ژمارەی سەردان 1,360,436     ژمارەی میوان 2591

دروستکراوە لەلایەن کۆمپانیای (کۆدتێك)ەوە