* نەوژین
بە گوێرەی ئامارەکان لە ٨ مانگی ئەمساڵدا هیچ ژنێک لە سنوری ئیدارەی راپەڕین نە کوژراوە، بە وتەی بەڕێوبەری گشتی بەرەنگاربونەوەی توندوتیژی لەو ئیدارەیە .
لە دیدارێکدا 'نەوژین' کۆمەڵێک پرسی تایبەت بە ژنانی تاوتوێکردوە لەگەڵ عەبدوڵڵا بابە رەسوڵ، بەرێوبەری بەرێوبەرایەتی بەرەنگاربونەوەی توندوتیژی دژ بە خێزان و ئافرەتان لە ئیدارەی راپەرین.
لە وەڵامی ئەو پرسیارەی کە ئاخۆکوشتنی ژن بە ناوی شەرف لە راپەرێن لە چ ئاستێکدایە عەبدوڵڵا بابە رەسوڵ، دەڵێت: لەم ساڵدا تاوەکو ئەمڕۆ هیچ کچ و ژنێک لەم دەڤەرە بە ناوی شەرەف یان بە ئەنقەس نەکوژراوە.
هەروەک ئاماژەی بەوەکرد تێڕاونی خەڵک گۆڕاو لە لە ساڵانی پێشوش ئەم حاڵەتە زۆر کەمبۆتەوە لەم دەڤەرە.