ئایسلەندا بو بە یەکەم وڵاتی ئەوروپا ژمارەی ئەندام پەرلەمانی ژن لە پیاو زیاتربێت

2021/09/29    572 جار بینراوە
 
* نەوژین
 
بۆ یەکەمجار لە مێژوی وڵاتی ئایسلەندا ژمارەی ئەندام پەرلەمانی ژن لە ژمارەی ئەندام پەرلەمانی پیاو زیاترە.
 
رۆژی (٢٥/٩/٢٠٢١)، هەڵبژاردنی پەرلەمانی ئایسلەند بەڕێوەچو، بەپێی ئەنجامەکان   بۆ یەکەمجار ژمارەی نوێنەرانی ژن زیاتر لە پیاوان گەشتنە پەرلەمان بەشێوەیەک ٣٣ ژن بونەتە ئەندامی پەرلەمان. 
 
بەمەش ئەو وڵاتە دەبێتە یەکەمین وڵات لە ئەوروپا، کە پەرلەمانەکەی ئەندامی مێی زیاترە لە نێر، هەروەک بەو جۆرەش ئایسلەند بۆ 12مین ساڵ لەسەر یەک، لەپێگەی یەکەمی جیهاندا دەمێنێتەوە لەروی یەکسانی جێندەری.
 
 


Newjin.net - 2024
ژمارەی سەردان 1,360,215     ژمارەی میوان 2401

دروستکراوە لەلایەن کۆمپانیای (کۆدتێك)ەوە