بۆیەکەم جار لە مێژوی ئەڵمانیا رێژەی ژنانی ئەندام لە پەرلەمان گەشتە بەرزترین ئاست

2021/09/29    514 جار بینراوە
 
* نەوژین
 
ئەنجامی کۆتایی هەڵبژاردنەکانی ئەڵمانیا راگەیندراو ژنانیش توانیان بۆ  یەکەمجار ٢٥٥ کورسی پەرلەمانی بەدەستبهێنن.
 
لە هەڵبژاردنەکانی ٢٦ ئەیلول پارتی سۆسیال دیموکرات زۆترین رێژەی دەنگەکانی بەدەستهێنا هەروەک ژنانیش توانیان ژمارەی کورسیەکانیان بەرزبەکەنەوە بۆ ٢٥٥ کورسی لە کۆی ٧٣٥ کورسی پەرلەمانی ئەڵمانیا.
 
بەمەش ژنان رێژەی (٣٤،٦٩٪) کورسیەکانیان مسۆگەرکردوە، ئەمە لە کاتێکدا لە هەڵبژاردنەکانی ساڵی ٢٠١٧ ئەو وڵاتە ژنان رێژەی (٣٠،٩٪)کورسیەکانیان بەدەستهێنابو.
 
 
رێژەی کورسی ژنان لە نۆ خولی پێشوی پەرلەمانی ئەڵمانیا
 
لە نێوپارتە سیاسیەکانیشدا پارتی سەوزەکان خاوەن بەرزترین رێژەی پەرلەمانتاری ژنن بۆ ئەم خولەی پەرلەمان بە   (٦٩) ژنە پەرلەمانتار.
 
رۆژی (٢٦/٩/٢٠٢١)هەڵبژاردنی گشتی لە وڵاتی ئەڵمانیا بەڕێوەچو  پارتی سۆسیال دیموکرات رێژەی (٢٥،٧٪)ی دەنگەکان و پارتی یەکێتی کریستیان دیموکرات بە رێژەی (٢٤،١٪)ی دەنگەکان و پارتی سەوز(١٤،٧٪)ی دەنگەکانی بەدەستهێناوە.
 
 
 


Newjin.net - 2024
ژمارەی سەردان 1,357,358     ژمارەی میوان 754

دروستکراوە لەلایەن کۆمپانیای (کۆدتێك)ەوە