* نەوژین، محەمەد مەحمود
ئاسکە خان، ساجەکەی گەرمکردوە و خەڵک لە چواردەوری وەستاون بۆ ئەوەی کالانەکەیان بۆ ببرژێنێت، (کۆژیار)ی کچی دەستی کردوە بە وردکردنی ئەو سەوزەیەی کە بەکاری دەهێنن لە دروستکردنی بەدەم پێچانەوەی کالانەکەیەوە خاتو ئاسکە، قسەی بۆ نەوژین، دەکردو وتی: ”ئێمە پێشتر لەماڵەوە بۆکەسەنزیکەکانمان ئەم خواردنە کوردەواریانەمان دروست دەکرد، بەڵام ئێستا بەهۆی ئەم ڤیستیڤاڵەوە هەمو خەڵکێک چێژ لەخواردنەکانمان وەرەگرێت و تاقی دەکەنەوە“.
خاتو ئاسکە، ڤستیڤاڵی بە بازاڕکردن کەلار، (٢٥/١/٢٠٢١) وێنە: نەوژین
کۆژیار رەئوفی کچی درێژەی بەقسەکانی دایکدا باسی لە چۆنیەتی بەشداریکردنیانی لە فستیڤاڵەکەکرد، ئەو هێشتا خەریکی وردکردنی تەڕەپیازەکەی دەستی بو وتی: بیستمان لێرە ئافرەت دەتوانێ ئیش بکات، ناومان تۆمارکرد زۆر هەست بەدڵخۆشی دەکەین کە ئاواکاردەکەین لە ماڵەوەش پێشوتر بە نرخی گونجاو دروستمان دەکرد.
کۆژیار رەئوف، ڤستیڤاڵی بە بازاڕکردن کەلار، (٢٥/١/٢٠٢١) وێنە: نەوژین
”رەواجی کاری ژنەکان زیاترە“
لەم فستیڤاڵەدا ٥٠٠ خاوەنکار و کارمەند کاردەکەن ئەوەی جێگەی سەرنجە ٢٥٠ کەسیان لە رەگەزی مێن بەمەش ژنان یەکسانن بونەتەوە لە کارکردن لە گەڵ رەگەزی بەرامبەریان.
شنە محەمەد، یەکێکە لە سەرپەرشتیارانی ڤیستیڤاڵەکە بەنەوژینی رایگەیاند: ئەمە بۆ یەکەمجارە فستیڤاڵیکی لەم شێوەیە لە شاری کەلار، بە رێوەدەچێت جگە لەوەی کۆمەڵێک ئافرەت کە بەشدارن خۆیان خاوەنکارن کۆمپانیاکانیش زۆربەی ئەو کارمەندانەی دایانناوە ئافرەتن“.
وتیشی: رۆژانە دەیبینین کە هەندێ لەپیشەکان بچوکن بۆنمونە کالانە دروست کردن، بەڵام لەچاو هەندێ لەکۆمپانیاکان خواست لەسەری زیاترە و داوای بەردەوامبونی ڤیستیڤاڵەکە ئەکەن، چونکە دەڵێن قازانجی باشمان کردوە“.
شنە محەمەد، ڤستیڤاڵی بە بازاڕکردن کەلار، (٢٥/١/٢٠٢١) وێنە: نەوژین
بۆنی مێخەک و رەنگی ئاڵاو واڵای مورو مەتای ژنانە لە فستیڤاڵەکەدا رەنگی داوەتەوە ئەوان جل وبەرگی کوردی فۆلکلۆریان بەدەستی خۆیان چنیوە.
ئەڤین نەجمەدین، یەکێک لەو خانمانە بۆ نەوژین دواو وتی: ”کارەکانمان کاری دەستییە و زیاتر بەرهەمەکانمان لە رێگەی ئۆنلاینەوە دەفرۆشین بۆیە ئەم فستیڤاڵە بۆ ئێمە زۆرگرنگ بو بەرهەمەکانمان نمایشکردوە“.
ئەڤین نەجمەدین، ڤستیڤاڵی بە بازاڕکردن، کەلار(٢٥/١/٢٠٢١) وێنە: نەوژین
جیاواز لە هاوکارەکانی سەناریا سەیوان، دەمامکی بەستوەو پەیڕەوی خۆپارێزی لە ڤایرۆسی کۆرۆنا کردوە قسەی بۆ نەوژین کردو جەختیکردوە گرنگە ئافرەتان تواناو بەهرەکانیان دەربخەن.
سەناریا سەیوان، ڤستیڤاڵی بە بازاڕکردن کەلار، (٢٥/١/٢٠٢١) وێنە: نەوژین
”بەرهەمەکانمان تایبەتە بە ئێکسسواراتی ئافرەتان بەشێکیان موروە بەشێکیان سیرامیک“.ئەمە قسەی شیرین کاوە، بو کە سەرمیزەکەی بەو بابەتانە نەخشاندبو.
شیرین کاوە، ڤستیڤاڵی بە بازاڕکردن کەلار (٢٥/١/٢٠٢١) وێنە: نەوژین
هەندێک لە خانمانی ئیشکەر لە شارەکانی دیکەی کوردستانەوە هاتون
چەند هەنگاوێک ئەمان بەجێ دەهێڵین لەپڕ کچێک بە بۆنێکی تایبەتەوە لەگەڵ شوشەبۆنەکانی دەردەکەوێت ئەو بە رویەکی خۆشەوە پێشوازی لە کڕیارەکان دەکات.
ژیا کەمال وتی: ”من لەشاری سلێمانیەوە هاتومەتە کەلاری خۆشەویست بۆ ئەم ڤیستیڤاڵە هەتا بڵێی گەرموگوڕیەکی زۆری پێوەدیارە من زیاتر بۆن وکرێم دەفرۆشم لێرە، هیوادارم هەمو ئافرەتێک بتوانێ بێتە خاون کاری خۆی“.
ژیا کەمال، ڤستیڤاڵی بە بازاڕکردن کەلار، (٢٥/١/٢٠٢١) وێنە: نەوژین
فستیڤاڵەکە گەرموگوڕیەکی زۆری تێدا دەبینرێت ئامانج محەمەد، یەکێک لە سەرپەرشتیارەکان دەیگەرێنێتەوە بۆ گونجاوی نرخی کاڵاکان باسیلە گرنگیەکی فستیڤاڵەکردو وتی: یەکێک لە ئامانجەکانی ئەم فستیڤاڵە پەیوەندی دروستکردنە لە نێوان خاوەنکار و ئەو کەسانەی بەدای کاردا دەگەڕین بۆ ئەوەی بتوانن پێکەوە پەیوەندی دروست بکەن، هێندە خواست لەسەر فستیڤاڵەکە بو دو رۆژمان بۆ وادکەی زیادکرد“.
ئامانج محەمەد، ڤستیڤاڵی بە بازاڕکردن کەلار، (٢٥/١/٢٠٢١) وێنە: نەوژین
لەلایی ساجەکەی ئاسکە خانەوە بۆنی ناوساجیەکەی خاتو حەیات، ئەو ناوەی تەنی بو خەڵک بۆ تامکردنی وەستابون قسەی بۆ نەوژین کرد باسیلەوکرد، زۆری پێخۆشە کە دەبینێت ژنان کاردەکەن.
حەیات مەجید، وتیشی: ”ئێمە کڕیاری ئافرەتمان زیاترە بەراورد بەپیاو“.
حەیات مەجید، ڤستیڤاڵی بە بازاڕکردن کەلار، (٢٥/١/٢٠٢١) وێنە: نەوژین