ئەمریکا: دەزگای سی ئای ئەی بۆ یەکەمجار کەوتە دەست ژنان

2021/01/22    81 جار بینراوە
 
* نەوژین
 
لە کابینەکەی بایدن ژنان مێژودەنوسنەوە  بەشێوەیەک ژنێک بۆ یەکەم جار لە ئەمریکا وەک بەڕێوبەری دەزگای هەواڵگری نیشتیمانی سی ئای ئەی دەستبەکاربو.‏
 
ئاڤڕێل هێنزی، بە ٨٤ دەنگ  لەلایەن  ئەنجومەنی سینات  پەسەندکرا بۆ پۆستی بەڕێوبەری دەزگای هەواڵگری نیشتیمانی ئەمەریکا.
 
بەمەش هێنز وەک یەکەمین ژن لە مێژوی ئەمەریکادا ‏پۆستی بەڕێوبەری دەزگاکانی هەواڵگری نیشتیمانی وەرگرت کە ١٨ دەزگای هەواڵگری دەگرێتەوە.
 
ئاڤرێڵ هێنزی، ٥١ ساڵ  لە سەردەمی باراک ئۆبامادا جێگری راوێژکاری ئاسایشی نیشتیمانی و جێگری بەڕێوبەری دەزگای هەواڵگری "سی ئای ئەی" ئەمەریکا بوە‎.‎
 
سەرچاوە: فرانس پرێس
 


ئەرشیفی نەوژین | دەربارە | پەیوەندی
Newjin.net - 2021
دروستکراوە لەلایەن کۆمپانیای (کۆدتێك)ەوە
ژمارەی سەردان 59,219     ژمارەی میوان 6