* نەوژین
بە کۆی دەنگی ٢٣ ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای دهۆک، ژنێک وەک بەڕێوبەری گشتی کاروباری مین و تەقەمەنی لە پارێزگای دهۆک هەڵبژێردرا.
ئەنجومەنی پارێزگای دهۆک رایگەیاند: بە کۆی دەنگی ٢٣ ئەندام ( شیلان سامر) ی وەک بەڕێوبەری گشتی کاروباری مین و تەقەمەنی لە پارێزگاکە هەڵبژارد.
شیلان سامر، لە هەڵبژاردنەکانی ساڵی ٢٠١٨ پەرلەمانی عێراق، کاندیدی لیستی پارتی بو، توانی ٦٢٥٩ دەنگ بەدەست بهێنێت.