رێکخراوی PAO: لە کوردستان٦٢٪ ژنان لەڕیگەی تۆڕەکۆمەڵایەتیەکانەوە روبەڕوی هەراسانی سێکسی دەبنەوە

2021/01/07    552 جار بینراوە

 

* نەوژین

بەپێی ئەنجامی راپرسیەکی رێکخراوی PAO ژنان لە هەرێمی کوردستان هەست بەنائارامی دەکەن لە کاتی بەکارهێنانی تۆڕەکۆمەڵایەتیەکان بەشێوەیەک ٦٢٪  بەشداربوانی راپرسیەکە رایانگەیاندوە لەورێگەیەوە روبەروی هەراسای سێکسی بونەتەوە.

لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رێکخراوی فریاکەوتنی میللی PAO، لە شاری هەولێر ئەنجامی راپرسییەکی بە ناونیشانی(توندوتیژی دژ بە ژنان و کچان لە سۆشیال میدیا) بڵاوکردەوە و رایگەیاند: بە گوێرەی ئەنجامی راپرسیەکە رێژەی توندوتیژی دژ بە ژنان لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکاندا لە ئاستێکی بەرزدایە.

بەشێوەیەک ئەو خانمانەی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بەشدارن ٥٣٪ یان سوکایەتییان پێدەکرێت و ٦٢٪ یان کۆمێنتى سێکسی و هەراسانکارییان بۆ دێت.

رێکخراوەکە ئاماژەی بەوەکرد: ئەنجامی ڕاپرسییەکەیان ئاراستەى داواکارى گشتى و دادگا دەکەن، چونکە تاوەکو ئێستا بەشێکی بەرچاوی ئەو ژنانەی لە تۆرەکۆمەڵایەتیەکان روبەروی هەڕەشەو سوکایەتی دەبنەوە سکاڵا تۆمار ناکەن.

 



Newjin.net - 2024
ژمارەی سەردان 1,342,975     ژمارەی میوان 533

دروستکراوە لەلایەن کۆمپانیای (کۆدتێك)ەوە