رێواز فایەق: ژنێک سەرۆکی پەرلەمانە بۆیە دەڵێن ئەم خولە لاوازە

2021/01/07    694 جار بینراوە
 
* نەوژین
 
سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان، لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: ”تەنها لەبەر ئەوەی ژنێك سەرۆكی پەرلەمانە بۆیە ئەو هەمو رەخنەیە لەدەستەی ‏سەرۆکایەتی پەرلەمان دەگیرێت ئەگینا خولەکانی دیکە چیان جیاوازبوە!؟“.‏
 
رێواز فایەق، سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان، دوای گرژیەکانی دوێنێی هۆڵی پەرلەمان، لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی باسیلە روداوەکەکردو وتی: لە ‏راستیدا نازانم بۆكس خەنجەرە یان چییە هێندراوەتە ناو پەرلەمان، نیگەرانم لەو دۆخە، داوای لێبوردن دەكەم لەوانەی زیانیان بەركەوتوە. ‏
 
رێواز فایەق، لە پشکی یەکێتی رێکەوتی(١١/٧/٢٠١٩)، بە دەنگی ٧٢ پەرلەمانتار بە سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان هەڵبژێردرا، ‏بەمەش بوبە یەکەم ژن لە مێژوی پەرلەمانی کوردستان ئەو پۆستە وەربگرێت.‏
 
لە بارەی ئەو بۆچونانەی کە سەرۆكایەتیی ئەم خولەی پەرلەمان بە لاواز ناودەبەن لە کۆنگرە رۆژنامەوانیەکدا سەرۆکی پەرلەمان ئاماژەیبەوەکرد: خولەكانی پێشوی پەرلەمان چەند ‏سەرۆكی حكومەت و وەزیریان هێناوە و متمانەیان لێوەرگرتوەتەوە، چ شتێكی جیاوازیان كردوە كە ئێمە نەمانكردبێت، تەنها لەبەرئەوەی ژنێك سەرۆكی ‏پەرلەمانە بۆیە ئەو قسانە لەسەر دەستەی سەرۆكایەتیی دەكرێن.‏
 


Newjin.net - 2024
ژمارەی سەردان 1,358,315     ژمارەی میوان 501

دروستکراوە لەلایەن کۆمپانیای (کۆدتێك)ەوە