پۆلیس: ئەو ئەکاونتەمان سوتاند کە وێنەی کچی پاریزگای دهۆکی بڵاودەکردەوە

2021/01/04    885 جار بینراوە
 
* نەوژین
 
ئەکاونتێک لە تۆڕی کۆمەڵایەتی سناپ چات وێنەی کچانی پارێزگای دهۆکی لەگەڵ نوسینی نەشیاو بڵاودەکردەوە پۆلیس دەڵێت: ئەکاونتەکەمان سوتاندوە، بەڵام دەسگیرکردنی کەسانی پشت کارەکە رونناکاتەوە.
 
هێمن سڵێمان، وتەبێژی پۆلیسی دهۆک لە پەڕەی فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک رایگەیاند: دوای ماندوبونێکی زۆر توانیمان ئەو ئەکاونتەی سناپ چات بسوتێنین، کە وێنەی کچانی پارێزگای دهۆکی بڵاودەکردەوە  وشەی نەشیاوی لەسەر دەنوسی.
 
داواشیکردوە: کچان و ژنان باوەڕ بە هەمو کەسێک نەکەن و هۆشیاربن لە بەکارهێنای تۆڕی کۆمەڵایەتی سناپ و ئینستاگرام تاوەکو توشی کێشەی گەورەنەبن.
 
نەوژین، بۆ وەرگرتنی زانیاری زیاتر لە بارەی لە ناوبردنی ئەکاونتەکەو دەستگیرکردنی بکەرانی پەیوەندی بە هێمن سڵێمان، وتەبێژی پۆلیسی دهۆکەوە کرد بەڵام بێوەڵام بو.
 
هاوکات دانیشتوانی پارێزگای دهۆک،  تێچینیان دەربارەی ئەم بابەتە نوسیوە ودەڵێن: چۆن دەبێت کەسێک ئەوندە بەئاسانی ئەکاونتی بەو شێوەیە بەڕێوەببات و سوکایەتیمان پێبکات و دەستگیرنەکرێت؟!


Newjin.net - 2024
ژمارەی سەردان 1,358,029     ژمارەی میوان 216

دروستکراوە لەلایەن کۆمپانیای (کۆدتێك)ەوە