* نه‌وژین
وه‌زاره‌تى ناوخۆی عێراقی تۆماركردنى 15 هه‌زار حاڵه‌تى توندوتیژی خێزانى له‌ماوه‌ى ساڵی 2020 راده‌گه‌یه‌نێت، چالاكوانانیش پێیانوایه رێژه‌كه زۆر زیاتره له‌وه‌ى راگه‌یه‌نراوه.
به‌ڕێوبه‌رى پاراستنى خێزان و مناڵان له توندوتیژی له وه‌زاره‌تى ناوخۆی عێراق، عه‌مید: عه‌لی محه‌مه‌د سالم، رایگه‌یاندوه: كۆی ژماره‌ى حاڵه‌ته‌كانى توندوتیژی خێزانى له عێراق دا له ساڵی 2020 دا گه‌یشتوه‌ته 15 هه‌زار حاڵه‌ت، 4 هه‌زار له‌و حاڵه‌تانه ره‌وانه‌ى دادگاكان كراون و ئه‌وانى دیكه‌ش لێكۆڵینه‌وه و رێكاریان تێدا گیراوه‌ته‌به‌ر.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكردوه زۆرترین جۆری توندوتیژیه‌كان لێدانى پیاو "هاوسه‌ر" بوه له ژنه‌كه‌ى "هاوسه‌ره‌كه‌ى" كه 9 هه‌زار حاڵه‌ت بوه.
لایخۆشیانه‌وه چالاكوانى بوارى مافه‌كانى ژنان ئاماژه به‌وه‌ده‌كه‌ن رێژه‌ی توندوتیژیه‌كان له‌وه زیاتره كه راگه‌یه‌نراوه.
نوره عوبه‌یدی، چالاكوانى ژنان له رێكخراوى "سما"ى تایبه‌ت به ژنان، به رۆژنامه‌ى ئه‌لسه‌باحی عێراقی وتوه: زۆرینه‌ى ئه‌و ژنانه‌ى توندوتیژیان به‌رامبه‌ر ده‌كرێت، به‌هۆی فشار و خواستى خێزانه‌كانیان، ناچار ده‌كرێن كه سكاڵا تۆمار نه‌كه‌ن.
ئه‌و نمونه‌ى كچێكى هێنایه‌وه كه سه‌ردانى رێكخراوه‌كه‌یانى كردوه و شوێنه‌وارى لێدان به‌سه‌ر جه‌سته‌یه‌وه دیار بوه، كه‌چى ره‌دیكردوه‌ته‌وه سكاڵا تۆمار بكات له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى توندوتیژی به‌رامبه‌ر كردوه.
ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه هیچ یاسایه‌كی تایبه‌تمه‌ند كه توندوتیژی خێزانى قه‌ده‌غه بكات له عێراق دا بونى نیه، به‌ڵكو له زۆرباریشدا یاسا كارپێكراوه‌كانى عێراق به پاساوی "ته‌مێ كردن" رێگه‌یان به‌به‌كارهێنانى توندوتیژی داوه له‌لایه‌ن پیاو به‌رامبه‌ر به ژن و مناڵه‌كانى.