پەلاماری ملازم (شەهد الجواری) دەدرێت

2021/01/01    886 جار بینراوە
 
* نەوژین
 
لە ناوەڕستی شاری بەغداد، لەلایەن چەند ئەفسەرێکەوە پەلاماری خانمە ملازمێک دەدرێت.
 
ماڵپەڕی مەنصە الموصل الاعلامیە عێراقی راگەیاند: شەوی رابردو ملازم شەهد الجواری، لەناوچەی  مەنسور لە ناوەڕاستی شاری بەغداد، لە لایەن چەند ئەفسەرێکی پلە باڵای وەزارەتی ناوخۆوە لێیدراوەو ئۆتۆمبێلەکەشی تێکدراوە.
 
سەرچاوەی هەواڵەکە زانیاریەکانی لە زاری لارا فازڵ، ئەفسەر لە وەزارەتی ناوخۆ گواستۆتەوە، بەڵام هیچ زانیاریەکی لەسەر ناسنامەی بکەرانی تاوانەکە بڵاونەکردوەتەوە هاوکات هۆکارەکەشی بە ناڕونی ماوەتەوە.
 
ملازم شەهد الجواری، یەکێکە لەخانمە دیارەکانی وەزارەتی ناوخۆی عێراق و روداوەکەش کاردانەوەیەکی گەورەی لە تۆڕەکۆمەڵایەتیەکان لێکەوتەوە.

 



Newjin.net - 2024
ژمارەی سەردان 1,356,112     ژمارەی میوان 519

دروستکراوە لەلایەن کۆمپانیای (کۆدتێك)ەوە