ژنێکی کورد بەیەکێک لە کاریگەرترین ژنانی ساڵ هەڵبژێردرا

2020/12/29    549 جار بینراوە
 
* نەوژین
 
ژنە کوردێک لەلایەن نەتەوە یەکگرتوەکانەوە وەک یەکێک لە حەوت کاریگەرترین ژنەکانی ساڵ لە رۆژهەڵاتی ناوەراست هەڵبژێردرا.
 
جەمیلە مەهدی کاکەیی، بەرپرسی دۆسیەى مافەکانی مرۆڤە لە نوسینگەى نەتەوە یەکگرتوەکان بۆ کاروباری عێراق (یونامی)، وەک یەکێک لە ژنانی بلیمەت لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بۆ ساڵی ٢٠٢٠ هەڵبژێدرا.
 
رێکخراوی نەتەوەیەکگرتوەکان لە بارەی دەستنیشانکردنی (جەمیلە مەهدی)، رایگەیاند: سەرەڕای ئاستەنگ و بەربەستەکان بەڵام (جەمیلە مەهدی کاکەیی)، توانی سەرکەوتوبێت ئەو لە ژیانێکی زۆر سەختدا توانی بگات بە ئامانجەکانی.
 
لە لێدوانێکیدا بۆ پێگەی فەرمی نەتەوە یەکگرتوەکان، کەچاوپێکەتنێکە بۆ مەراسیمی ناسناوەکە ئامادەکراوە جەمیلە مەهدی، دەڵێت: ”لە کامپی پەنابەرانی ئێران لەدایکبوم، لە تەمەنی ١٣ساڵی هاوسەرگیریم کرد ئەوکات دابڕام لە خوێندن، من لە هەمو شتێک بێبەش بوم، لەوانە تەلەفزیۆن، ڕادیۆ و کتێب، ماوەی 16 ساڵ لە گوند دەژیام، بەیانیان زو دەچومە کێڵگەو ئێواران دەگەڕامەوە، زۆر قسەم لەگەڵ هاوسەرکەم دەکرد بەوەی کە پێویستە ژیانمان بگۆڕین، ئەوە بو دوای دەساڵ دابڕان لە خوێندن دوبارە گەڕامەوەو توانیم خوێندنی زانکۆ تەواوبکەم“.
 
ناسناوی کاریگەرترین ژن بۆ ئەمساڵ لەلایەن نەتەوە یەکگرتوەکانەوە لە رۆژهەڵاتی ناوەراست، بەخشرا بە ٧ ژن کە لە بوارە جیاوازەکاندا جێپەنجەی خۆیان نەخشاندوە.
 
 
 
 


Newjin.net - 2024
ژمارەی سەردان 1,361,061     ژمارەی میوان 3040

دروستکراوە لەلایەن کۆمپانیای (کۆدتێك)ەوە