ئەو خانمە رۆژنامەنوسەی کۆرۆنای لە وەهان ئاشکراکرد سزای زیندانی بۆ دەرکرا

2020/12/28    585 جار بینراوە
 
* نەوژین
 
 
خانمە رۆژنامەنوسێکی وڵاتی چین، دوای ئەوەی راپۆرتی تایبەتی لەبارەی سەرهەڵدانی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە وڵاتی چین بڵاوکردەوە، لەلایەن پۆلیسی ئەو وڵاتەوە دەستگیرکراو ئەمڕۆ دادگای شانگهای سزای چوار ساڵ زیندانیکردنی بەسەردا سەپاند.
 
 
تۆڕی هەواڵی BBC بڵاوکردەوە، ئەمڕۆ دادگای شەنگەهای بەتۆمەتی تێکدانی ئارامی وڵات سزای چوار ساڵ زیندانی بەسەر ژانگ ژان، خانمە رۆژنامەنوسی وڵاتەکەیدا سەپاندوە .
 
 
هاوکات تۆڕی بەرگری مافەکانی مرۆڤ لە چین لە بارەیەوە رایگەیاند: ئەو رۆژنامەنوسە بەوەتاوانبارە کە مانگی شوباتی ئەمساڵ رۆشتوەتە شاری وەهان و زانیاری دەربارەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە تۆڕەکۆمەڵایەتیەکانەوە بڵاوکردوەتەوە.
 
ڤایرۆسی کۆرۆنا بۆیەکەم جار لە شاری وەهانی چین بڵاوبویەوەو سەرتا بەرپرسانی ئەو وڵاتە رێگریان لە ئاشکرابونی ڤایرۆسەکە دەکرد، دواتریش بە سەرانسەری جیهاندا بڵاوبویەوەو بەگوێری ئامارەکانی رێکخراوی تەندروستی جیهانی تاوەکو ئەمڕۆ کۆڤێد١٩ لە سەرانسەری جیهاندا ٨١ملیۆن توشبوی تێپەڕاندوەو لەو ژمارەیەش نزیکەی ٢ ملیۆن کەس گیانیان لە دەستداوە.
 


Newjin.net - 2024
ژمارەی سەردان 1,356,416     ژمارەی میوان 60

دروستکراوە لەلایەن کۆمپانیای (کۆدتێك)ەوە