ژنان دەڵێن نا بۆ بە نەجەف و کەربەلاکردنی سلێمانی پەیامێک بۆ ڕای گشتی بڵاودەکەنەوە

2020/12/26    1098 جار بینراوە
 
* نەوژین
 
 
 
لە بەیانامەیەکدا(١١٦)، ژنە چالاکوان و نوسەر و هونەرمەند و مامۆستای زانکۆ و راگەیاندکار، لە ناوخۆ و دەرەوەی کوردستان دەڵێن: نابۆ بە نەجەف و کەربەلاکردنی سلێمانی ئەمە یەکەم جاریش نییە، ژنانی حیزبی لەسەر حسابی دۆزی ژن، پێگە و پۆستی باڵا وەردەگرن و دواتریش هەرخۆیان دەبنەوە بەرهەمهێنەرەوەی کولتوری خێڵ و ڕاگرتنی پایەکانی پیاوسالاری، کاتی ئەوە هاتوە دەنگ هەڵبڕین بەڕویاندا.
 
 
 
لە بەیانامەکەدا کە وێنەیەکی بۆ (نەوژین)، نێردراوە رایانگەیاندوە: سەرۆکی دەستەی گەشت و گوزار و کۆمەڵێک ژنی هاوحیزبی، سەردانی نەهرۆ کەسنەزانیان کرد و داوایان لێکرد کە گڵکۆی باوکی ببێتە شوێنی گەشتیاران و ساڵانە دە بۆ  بیست ڕۆژ تەرخان بکرێت بۆ ڕەدوکەوتوانی تەریقەت بێنە سلێمانی، و ئەم شارە هاوشێوەی نەجەف و کەربەلای لێ بکرێت، ئەوەی جێگەی سەرسوڕمانە ئەوەیە، چۆن ژنێک کە پێشتر لەسەر دۆزی ژن  هەژمارکراو بو، بەبێ هیچ لێکدانەوەیەک، ئەم پێشنیارە دەکات، دەکرێت پێمان بڵێت؛ نەجەف و کەربەلا لە ڕوی ئازادی تاک و ژنان و کرانەوەی کۆمەڵایەتی و کولتوریەوە لە چ ئاستێکدان، تاوەکو ئەو  پێشنیاری لەجۆرە  بۆ شاری سلێمانی بکات؟
 
دەقی بەیانامەکە 
 
 
 
بە نەجەف و کەربەلاکردنی سلێمانی، سەد هەنگاو بۆدواوە
 
پەیامێک بۆ ڕای گشتی
 
لە ٢٣ی مانگی دیسێمبەری ٢٠٢٠، سەرۆکی دەستەی گەشت و گوزار و کۆمەڵێک ژنی هاوحیزبی، سەردانی نەهرۆ کەسنەزانیان کرد و داوایان لێکرد کە گڵکۆی باوکی ببێتە شوێنی گەشتیاران و ساڵانە دە بۆ  بیست  ڕۆژ تەرخان بکرێت بۆ ڕەدوکەوتوانی تەریقەت بێنە سلێمانی، و ئەم شارە هاوشێوەی نەجەف و کەربەلای لێ بکرێت.
 
سەرۆکی ئەم دەستەیە پێشتر لە (ئەنجومەنی خانمان) بۆ ساڵانێکی زۆر پێگەی هەبو، ئێستا کراوە بە سەرۆکی دەستەی گەشتوگوزاری هەرێم، کە هەردو ئەم پۆستانە بەهۆی حیزبیبونیەوە پێی بەخشراوە. ئەوەش حاشاهەڵنەگرە کە ئەم خانمە ئەجێندای سیاسی حیزبەکەی دەباتە پێش، بەڵام بەبێ بیرکردنەوە لە دەرئەنجامە ترسناکەکانی  ئەو ئەجێندایە  بۆ دۆزی ژن و ئازادی و پرسی عەلمانیەت لە کوردستاندا. ئەوەی جێگەی سەرسوڕمانە ئەوەیە، کە چۆن ژنێک کە پێشتر لەسەر دۆزی ژن  هەژمارکراو بو، بەبێ هیچ لێکدانەوەیەک،  پێشنیاری ئەم بە (بەکەربەلابون)  و (بەنەجەفبونەی)  شاری سلێمانی دەکات؟!  دەکرێت پێمان بڵێت؛ نەجەف و کەربەلا لە ڕوی ئازادی تاک و ژنان و کرانەوەی کۆمەڵایەتی و کولتوریەوە لە چ ئاستێکدان، تاوەکو ئەو  پێشنیاری لەجۆرە  بۆ شاری سلێمانی بکات؟  کامەیە باشیەکانی  مۆدێلی نەجەف و کەربەلا، وا دەپاڕێنەوە لە شێخێک لە سلێمانیدا زیندوی بکاتەوە؟  ئایا حیزبەکەی سیاسەتی گۆڕیوە لە ڕۆشنبیرییەوە بۆ تەریقەتخوازی و زەرگ لەخۆدان؟ کامە جیهانبینی جێندەری و کۆمەڵایەتی و ئایدۆلۆژی، لە پشت ئەم پێشنیارەوە وەستاوە؟!  
 
 
گومان لەوەدا نییە کەئەم بە  نەجەف و کەربەلاکردنەی سلێمانی دەبێتە هۆکاری گەڕانەوەی کۆنەپارێزی و زاڵکردنی کەشی ئاینی بەسەر فەزای گشتی شاردا. لێرەوە لەقبونی زیاتری پێگەی ژن و باڵادەستبونی کولتوری خێڵ و ئاین بەسەر کۆی کۆمەڵگەدا پەرەدەسێنێت.
 
ئەمە یەکەم جار نییە، ژنانی حیزبی لەسەر حسابی دۆزی ژن، پێگە و پۆستی باڵا وەردەگرن و دواتریش هەرخۆیان دەبنەوە بەرهەمهێنەرەوەی کولتوری خێڵ و ڕاگرتنی پایەکانی پیاوسالاری. ئێمە ساڵانێکی زۆرە، شاهیدی بەشێکی زۆر لە ژنانی پەرلەمانتار، وەزیر و سەرۆک ڕێکخراو و دامەزراوەی حیزبی و ناحیزبین، کە بە پشتیوانی سەرکردە سیاسیەکان لەوێدا دادەمەزرێن، کە بە ئاشکرا زەرەر بە دۆزی ژن دەگەیەنەنن. یەکێک لە کێشە سەرەکییەکانی ئەم ژنانە کە دادەنرێن لە شوێنەکاندا، بەپێی توانایی و لێهاتوی و دونیابینیان نییە، بەڵکو  ملکەچیی تەواویانە بۆ حیزب و تەنانەت سەرکردە سیاسیەکانیان. هەربۆیەش قسە و ڕەفتاریان کارەساتبارە بۆ پرسی ژن بەتایبەتی و  بۆ مەدەنیبونی کۆی کۆمەڵگە بە گشتی. بۆ نمونە؛ لەم ماوەیەی پێشو بڕیاری (قەدەغەکردنی منداڵ لەباربردن) لە پەرلەمانی کوردستاندا هەموارکرایەوە بەبێ ئەوەی یەک ژنی پەڕلەمانتار دژایەتی بکات و ڕای گشتی و ژنان بەتایبەتی، لەم کارەساتە ئاگادار بکەنەوە. ئەمە و چەندین بڕگە و بەندی تری یاسایی کە دژە ژنە لەو پەڕلەمانەدا بەسەر ئەم ژنانەی ناو پەرلەماندا تێپەڕیوە و بەهەند وەریان نەگرتوە و بۆیان گرنگ نەبوە. دواتریش دوای خانەنشین بونیان تەنانەت بە دو وشەش باسی دۆزی ژن ناکەن.
 
 
بەداخەوە ڕۆژ لە دوای ڕۆژ زیاتر ئەم جۆرە ژنانە دەبنە بار بەسەر دۆزی ژنەوە، بەهەمان شێوەی پیاوانی سیاسی و هاوشانی ئەوان دۆزی ژنیان بە چەق بەستوی گەیاندوە. خەونی پلە و پایە و سامان کۆکردنەوە زاڵە بەسەر هەمو خەونێکی تریاندا. ئەمانە بێجگە لە موچەی گەورە و خانەنشینی و شوقە و سەیارە و ئیمتیازاتێکی زۆر لەسەر سامانی گشتی وڵات، لەولاشەوە بەردەوامن لە قایمکردنی پایەکانی نێرسالاری و کۆنەپارێزی و کولتوری خێڵەکی لە کوردستاندا. 
 
ئێمە دەمێکە خۆمان لاداوە لە ڕەخنەی ڕاستەوخۆ و ناوهێنانیان، بەڵام لەگەڵ هەمو هەڵەیەکی ئەمانەدا کۆی دۆزی ژن دەکەوێتە بەر هێرشی خەڵک و هەمو ژنانی بوارەکە تاوانبار دەکرێن. ئێمە کەسانێکین هیچ بەرژەوەندیەکمان لەگەڵ ئەمانەدا نییە و بە گرنگی دەزانین ئەو ڕاستیە بخەینە ڕو؛ کە ئەم جۆرە ژنانە و بەشێک لە ژنانی ڕێکخراوەکان و دام و دەزگاکان هۆکارن بۆ بە بنبەست گەیاندنی دۆزی ژن.
 
 
نەبونی ستراتیژی بەرەنگاربونەوە و کاری هەرەوەزی و خۆبەخشانە، لەگەڵ نەبونی دونیابینیەکی ژنانە و سەربەخۆ، وایکردوە ژنان زیاتر لە دۆزی ژن دوربکەونەوە و خەڵکیش بەیەک چاو سەیری هەمو ئەوانە بکەن کەلەم دۆزەدا کاردەکەن. لە کاتێکدا ژمارەیەکی کەم سودمەندن و بونە هۆی ناوزڕاندنی پرسی ژن و ڕێگر لەبەردەم دروستبونی بزوتنەوەیەکی ڕادیکاڵ و سەربەخۆی ژناندا. بەشێک لەم ژنانە بە تێوەگلان لە سیاسەت و ئەجێندای حیزبی و بەشێکیش بەسەرقاڵ بون بە پرۆگرام و فەندی ئیمپریالیستی، دۆزی ژنیان وێران کردوە.
 
کاتی ئەوە هاتوە دەنگ هەڵبڕین بەڕوی ئەو ژنانەی کە دەسەلاتخواز و بە هەڵپەن بۆ بەدەستهێنانی پلە و پۆستی حکومی و حیزبی و دامەزراوەیی، لەسەر حسابی دۆزی ژن و دواتریش لێدان لە خودی ئەم دۆزە لەبەر خاتری پێگەی خۆیان.
 
 
ئێمە چۆن دەوەستینەوە لە بەرامبەر بەفیڕۆدانی سەروەت و سامانی گشتی کوردستان، سەرکوت و نیپۆتیزم و نادادپەروەری لەلایەن پیاوە سیاسیەکانەوە، بەهەمان شێوەش بەرامبەر ئەو ژنانە دەوەستینەوە کە بە بەهانەی (کۆتای ژن و باڵانسی جێندەری و بەشداری سیاسی ژن) دەکرێنە دەمڕاست و لە ڕیزی پیاوانی گەندەڵ و خێڵەکیدا زەرەر بە دۆزی ژن دەگەیەنن.
 
کاتی ئەوە هاتوە خەڵکیش ئەو ڕاستیە بزانن، کە ئێمەی ژنان لەگەڵ ئەو جۆرە لە دەسەڵاتخوازی و هەلپەرستی ژناندا نین، بەڵکو خەبات بۆ ڕزگاری ژنان و بەدیهێنانی کۆمەڵگەیەکی دادپەر و یەکسان دەبێت ئامانجی سەرەکی بێت، نەک پلە و پۆست بۆ چەند کەسێک.
 
 
 
ئیمزاکان:
 
  1. هۆزان مەحمود: شارەزا لەبواری فێمینیزم و جێندەر-بەریتانیا
  2. لەنجە عەبدوڵڵا محەمەد: چالاکوانی ژنان-کوردستان
  3. هێرۆ خوسرەوی: توێژەری کۆمەڵایەتی-ئەڵمانیا
  4. ژینۆ ڕەشید: چالاکوانی ژنان،- کوردستان
  5. دوکتۆر شەونم یەحیا: دوکتۆرا لە فەلسەفی کۆمەڵناسی، زانکۆی سۆربۆرن پاریسی یەک. کوردستان
  6. شارا تاهیر: نوسەر و دەرونناسی كۆمەڵایەتی-سوید
  7. ئەڤین عەزیز: ڕەفتارناس و شارەزا لەبواری جێندەر-سوید
  8. ڕێواس ئەحمەد بانیخێڵانی: مامۆستا و نوسەر. سوید
  9. سۆزان شەهاب نوری: پەڕلەمانتاری پێشو-کوردستان
  10. خەندان جەزا: نوسەر و چالاکوان-نەرویج
  11. د.بەیان ڕەسوڵ: پسپۆڕی دەرونی و چالاکوانی ژنان-کوردستان
  12. سۆما خالید عبدالرحمن: ڕۆژنامەنوس و چالاکوان، سلێمانی- کوردستان
  13. جوان عزەت: چالاکوانی مەدەنی-دهۆک، کوردستان
  14. دڵسۆز حەمە: شاعیر ونوسەر- هۆڵەندا
  15. ئاڤان سدیق: هونەرمەند-کوردستان
  16. سۆما فەرهاد: ڕۆژنامەنوس- کوردستان
  17. شادان ئەحمەد: نوسەر-فینلەندا
  18. هێرۆ مەولودی: ڕۆژنامەنوس-کوردستان
  19. د.شیلان یاسین: مامۆستای زانکۆ-کوردستان
  20. شۆخان قادر: یاریدەدەری پزیشکی- نەمسا
  21. نەورەس محەمەد: نوسەر-کوردستان
  22. کوێستان فتوحی: چالاکی سیاسی ڕۆژهەڵاتی کوردستان
  23. ڕۆژگار مستەفا: هونەرمەند-کوردستان
  24. ڕۆژین شەریفی: چالاکی سیاسی-ئەڵمانیا
  25. هانا قادر: نوسەر فێمینیست-کەنەدا
  26. ئاڤان فارس: ڕۆژنامەنوس-کوردستان
  27. ئەژین عەبدولخالق عەبدوڵڵا: نوسەر و ڕۆماننوس-سوید
  28. ناسک واحید: ڕۆژنامەنوس و چالاکوانی مەدەنی-سلێمانی، کوردستان
  29. ڕوناک شوانی: نوسەر و وەڕگێڕ-سوید
  30. نارین ڕۆستەم: شاعیر-کوردستان
  31. هێرۆ سەید کاکە: چالاکوانی سیاسی-کوردستان
  32. ڕێزان ساڵح: شانۆکار و توێژەری بواری کولتوری-نەرویج-بەلجیکا
  33. سنور ڕەحمان: ڕۆژنامەوان-کوردستان
  34. ئاڤان ئەنوەر: هونەرمەند-ئوستوڕالیا
  35. ساڤان عه‌بدولڕه‌حمان - توێژه‌ر و وه‌رگێڕ-کوردستان
  36. بەیان حەمە سەعید مەحمود: چیرۆکنوس و  مامۆستای کوردی-کوردستان
  37. ئیمان سالار وەسمان: فەرمانبەر-کوردستان
  38. بەهار موستەفا: پەرستار-کوردستان
  39. بەیان مستەفا عەبدولڕەحمان: کوردستان
  40. پەخشان محەمەد: چالاکوانی سیاسی-کوردستان
  41. پەیمان ئەحمەد تاهیر: مامۆستا-کوردستان
  42. پەیمان حەمەلاو قادر: خوێندکاری زانکۆ-کوردستان
  43. تاڤگە مستەفا: چالاکوانی ژنان-کوردستان
  44. تریفە محمەد ڕەشید: ئەڵمانیا
  45. تەرزە متڵب محمود: مامۆستا-کوردستان
  46. چیمەن عمر عارف: فەرمانبەر-کوردستان
  47. خەرامان عوسمان سابیر: چالاکوان-کوردستان
  48. دڵسۆز شەفیق خەڵەف: چالاکوانی ژنان-کوردستان
  49. دڵکەش ساڵح کەریم: شانۆکار، ئامادەیی بازرگانی سلێمانی-کوردستان
  50. دڵنیا محێدین سەلیم: چاودێری منداڵان لە قوتابخانەی سەرەتایی-ئەڵمانیا
  51. دونیا ئیسماعیل: هونەرمەند-کەنەدا
  52. زریان عەلی: ڕەخنەگری ئاینی-سویسرا
  53. ڕوخۆش ئەحمەد عەبدولڕەحمان: کوردستان
  54. ڕوخۆش ئەحمەد عەبدوڵلا: خوێندکار-کوردستان
  55. ڕوناک ئەحمەد: چالاکی ژنان، کۆلن-ئەڵمانیا
  56. ڕوناک حەمەڕەشید مەعروف: چالاکوانی ژنان-کوردستان
  57. ڕۆژان سدیق: مامۆستا-سلێمانی، کوردستان
  58. ڕێناس حسن بابەکر: ڕاوێژکار، کورستان
  59. ژاڵە حسن حەمەخان: نوسەر-کوردستان
  60. سازان عوسمان بەکر: چالاکوان-کوردستان
  61. ستارە عارف: ڕۆژنامەنوس-کوردستان
  62. سروشت چالاک: کوردستان
  63. سنور ساڵح: مامۆستا-کوردستان
  64. سەمیرە فەتحوڵلا: نێرس-نەرویج
  65. سولماس دورودی: چالاکی ژنان، سوید
  66. شانیا عەبدوڵڵا: خوێندکار-کوردستان
  67. شلێر باپیری: چالاکوانی ژنان-کوردستان
  68. شەنگ ڕەحیم: ڕۆژنامەنوس و ڕێکخەری ناوخۆی پڕۆژەی ژنان-کەنەدا
  69. شەهلا محمد احمد: چالاکوانی ژنان -کوردستان
  70. شەهلا نەجمەدین -  کەنەدا
  71. شەهلا یارحسێنی: چالاکوانی ژنان و کارمەندی باخچەی منداڵان-نەرویژ
  72. شەیدا مەعروف محمود: چالاکی ژنان-کوردستان
  73. شیرین عبدالواحد فتاح: چالاکوانی ژنان-کوردستان
  74. شیرین عبداڵلا: ڤانکۆڤەر-کەنەدا
  75. شێنێ ڕەفیق: خوێندکار-کوردستان
  76. شێنێ محەمەد: ڕۆژنامەنوس-کوردستان
  77. فریشتە عومەر مستەفا: کۆلن-ئەڵمانیا
  78. فەریبا محەمەدی: چالاکی سیاسی-ئەڵمانیا
  79. کاژین ئیبراهیم فارس: قوتابی-کوردستان
  80. کانی کەمال: هونەرمەند-بەریتانیا
  81. کەژاڵ مستەفا عەبدوڵا: ژمێریار-کوردستان
  82. ماریا کارگەر: رۆژنامەنوس و چالاکوانی سیاسی و مافەکانی ژنان-ئەڵمانیا
  83. میهرەبان عەلی حسێن: کارمەندی تەندروستی، کوردستان.
  84. نازەنین ڕەشید: مامۆستا-بەریتانیا
  85. نازەنین مەحمود: میدیاکار-سوید
  86. ناسک حسێن: شاعیر-کەنەدا
  87. ناسک عوسمان محەمەد: فەرمانبەر-سلێمانی -کوردستان
  88. نەشمیل احمد عەلی: فەرمانبەر-کوردستان
  89. نەهیە خۆشکەلام: چالاکی ژنان-ئەڵمانیا
  90. هاژە هیوا: کۆلن-ئەڵمانیا
  91. لاوێن ئەمانی: خوێندکاری زانکۆ
  92. هەدیە ئەحمەد: ئەلمانیا
  93. دیمەن سۆهرابی: نوسەر و خوێندکار-ئەڵمانیا
  94. هەنار مەحمود مستەفا: مامۆستا-کوردستان
  95. كەژاڵ حەمە: مامۆستا- ئەڵمانیا
  96. چرا ئازاد: خوێندکاری زانکۆ لە زانستی کۆمەڵاییەتی - بەریتانیا
  97. ئەڤین هادی: خوێندکار-ئەڵمانیا
  98. ئەڤین عەبدولهادی محمد: مامۆستا-کوردستان
  99. کەژاڵ عەبدولقادر: پڕۆژەی ژن ژیانە مەیکوژە-کوردستان
  100. ڕوناک حەمەڕەشید مەعروف: چالاکی ژنان-کوردستان
  101. جوانە عەبدولباقی: چالاکی ژنان-کوردستان
  102. خەڵات سلمان عبدلباقی: مامۆستا-کوردستان
  103. سروە مەهدی: مامۆستا-کوردستان
  104. سارا حەمە ساڵح: دەرچوی كۆلێژی هونەر-کوردستان
  105. بەیان ئیبراھیم رحیم: نوسەر و چالاکەوان
  106. تریفە ئەمین: چالاکوان-ئەڵمانیا
  107. دیانا ئەمیر: مامۆستا-کوردستان
  108. ڕازاو سەعید: ئوستورالیا
  109. ئەسما ڕەفیق عەبدوڵڵا: کوردستان
  110. پاوان لقمان ادریس: کوردستان
  111. ڤیان کەریم: سوید.
  112. شیرین ئەحمەد: سوید
  113. هاوژین ڕەشید: بەریتانیا
  114. فاتیمە سدیق عەبدوڵلا: کوردستان
  115. نەجیبە محەمەد ئەمین: کوردستان
  116. سازگار سعداللە محمد: مامۆستای سەرەتایی-کوردستان
 


Newjin.net - 2024
ژمارەی سەردان 1,342,359     ژمارەی میوان 4621

دروستکراوە لەلایەن کۆمپانیای (کۆدتێك)ەوە