کوردستان: دیداری چوارەمی ژنانی سەرکردە بەڕێوەچو

2020/12/25    577 جار بینراوە
 
* نەوژین
 
ژنانی سەرکردە لە دەنگ و رەنگ و پلە و پایە جیاوازەکان لە کوردستان چوارم دیداریان ئەنجامدا، راشیدەگەیەنن دیدارەکەیان بۆ بەرەوپێشبردنی دۆزی ژنانە لەڕوی ئیداریەوسیاسیەوە.
 
رێکخراوی ئێمە بۆ گەشەپێدانی مرۆی بە ھەماھەنگی لەگەڵ گروپی ئاشتی سەرپەرشتیاری دیدارکەبون، تێیدا سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان رێواس فایق، و ژمارەیەک لە ژنان کە لە ناوەندی بریاردان، بەشداربون.
 
لەبارەی ئامانجی دیداری چوارەم رێکخراوی ئێمە رایگەیاند: ئامانجیان دەستنیشان کردنی چەند هەنگاوێکی  بنەڕەتیە بۆ بەرەوپێشبردنی دۆزی ژنان لە کوردستاندا لەڕوی یاسایی و ئیداری سیاسیەوە.
 
گروپی ئاشتی ژنان لە کوردستان، لە ساڵی ٢٠١١ دامەزراوە و ئەمە چوارەمین دیدارە لە نێوان ژنانی سەرکردە و پەرلەمانتاران ئەنجامی دەدات لە کۆتای دیدارەکەشدا کۆمەڵێک راسپاردەو دەرئەنجام خرانەڕو.
 

کوردستان، چوارەمین دیداری لوتکەی ژنانی سەرکردە ٢٠٢٠ وێنە: رێکخراوی ئێمە

 

 



Newjin.net - 2024
ژمارەی سەردان 1,336,566     ژمارەی میوان 108

دروستکراوە لەلایەن کۆمپانیای (کۆدتێك)ەوە