پەراوێزخستنی ژنانی عێراق و کوردستان لە دانوستاندنەکان گفتوگۆی لەسەردەکرێت

2020/12/23    544 جار بینراوە
 
* نەوژین
 
پەراوێزخستنی ژنان لە پرسە گرنگەکان و دانوستاندنەکان لە عێراق و کوردستان لەسەر مێزی گفتوگۆکان به‌ناونیشانى (ژنان له‌نێوان په‌راوێزخستن وبه‌شداریكردن له‌بڕیاردان ) چەندین لایەنی کۆکردەوە.
 
ڕێكخراوى ئه‌زمون رایگەیاند: گفتوگۆیەكی کراوەمان به‌ناونیشانى (ژنان له‌نێوان په‌راوێزخستن وبه‌شداریكردن له‌بڕیاردان) پێشکەشکرد، لە چوارچێوەی ‌پرۆژه‌ى (ده‌نگه‌كانمان)، به‌ هاوكارى ڕێكخراوى (ئینته‌رنیوز).
 
گفتوگۆکراوەکە لە شاری سلێمانی، لە هۆتێل رامادا بەڕێوەچو کە تێیدا پانێڵێك پێشكه‌ش كرا له‌گه‌ڵ خستنه‌ڕوى (په‌یپه‌رێك) ده‌رباره‌ى (په‌راوێزخستنى ژنان له‌دانوستاندن).
 
ئاماده‌بوانی گفتوگۆکە پێکهاتبون لە ژماره‌یه‌ك له‌ ئه‌ندامانى په‌له‌مانى عێراق و كوردستان، نوێنه‌رى سه‌ركردایه‌تى حزبى سیاسی، ئه‌ندامى كۆمسیارى ده‌سته‌ى مافى مرۆڤی عێراق، ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى باڵاى كاروبارى خانمان  ئه‌ندامانى نوسینگه‌ى مافى مرۆڤى عێراقى  ژماره‌یه‌ك له‌چالاكوان. 
 

سلێمانی، بەشداربوانی گفتوگۆی (ژنان له‌نێوان په‌راوێزخستن وبه‌شداریكردن له‌بڕیاردان)، وێنە: رێکخراوی ئەزمون ٢٣/١٢/٢٠٢٠



Newjin.net - 2024
ژمارەی سەردان 1,355,618     ژمارەی میوان 608

دروستکراوە لەلایەن کۆمپانیای (کۆدتێك)ەوە