* نەوژین
چوار خانمە هونەرمەند لەبەرهەمێکی نوێ گۆرانبێژ عوسمان میروەیس، لە کاری موسیک و کلیپکردنیدا بەشدارن.
خانمە هونەرمەندەکان پێکهاتون لە خانمە ئەکتەر(رێزان فەرج)، کە کاری نواندن دەکات لە ڤیدیۆ کلیپەکەدا و لەگەڵ سێ خانمی میوسیکیان هێسار هاوکار، کەنار تاهیر، لەگەڵ شاتو خۆشناو کە وەک میوزیکژەن لە بەرهەمەکەدا بەشدارن.
وێنە: بەشدارانی ڤیدیۆ کلیپی گۆرانی(خاوەر خاوەر)
گۆرانیبێژ عوسمان میروەیس، لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک لە بارەی بەرهەمە نوێکەیەوە و بەشداریکردنی خانمە ئەکتەر رێزان فەرەج، نوسیویەتی: ”نـوێتریـن بـەرھـەمــم بەناوی(خاوەر خاوەر)، بـە شێوەی ڤیدیۆ کلیپ لــەچەنـد ڕۆژی داھــاتــو لـــەگــەڵ گــروپی میوزیکی (لــــوڕ) بە بــــــەشداری ئەکتەری لێھاتو(رێـزان فەرەج) پێشکەشتانی دەکەم“.

وێنە: گۆرانیبێژ عوسمان میروەیس لەگەڵ خانمە ئەکتەر رێزان فەرەج