* نه‌وژین
جۆ بایدنی سه‌رۆكى هه‌ڵبژێردراوى ویلایه‌ته یه‌كگرتوه‌كانى ئه‌مریكا، به‌رده‌وامه له تۆماركردنى مێژو و ژنانیش به‌شێكى به‌رچاوى ئه‌و تۆمارانه پێكدێنن، له‌مڕوه‌شه‌وه یه‌كه‌م ژن له دانیشتوانه ره‌سه‌نه‌كانى ئه‌مریكا دیاریی ده‌كات وه‌ك پاڵێوراوى پۆستى وه‌زیری ناوخۆ.
سه‌رچاوه هه‌واڵیه‌كانى ئه‌مریكا رۆژى پێنجشه‌مه، نیازی جۆ بایدنیان ئاشكرا كرد بۆ دانانى ژنه ئه‌ندامى كۆنگرێس (دیب هالاند) له پۆستى وه‌زیری كاروباری ناوخۆ، كه ناوبراو له دانیشتوانه ره‌سه‌نه‌كانى ئه‌و وڵاته‌یه.
له‌كاتى ره‌زامه‌ندیدانى ئه‌نجومه‌نى پیران به پاڵێوراوه‌كه‌ى بایدن، ئه‌وا هالاندی ته‌مه‌ن 60 ساڵ، ده‌بێته یه‌كه‌م ژنى دانیشتوانه ره‌سه‌نه‌كانى ئه‌و وڵاته كه به "هیندیه سوره‌كان"یش ناوده‌برێن، كه پۆستێكى باڵا له كابینه‌یه‌كى ئه‌و وڵاته به‌ده‌ستبێنێت.
هالاند كه ساڵی 2018 وه‌كو ئه‌ندامى كۆنگرێس هه‌ڵبژێردرا، له هۆزی (لاگۆنا بویبلۆ)یه كه شوێنگه‌یان ویلایه‌تى نیو مه‌كسیكۆیه، له‌كاتى ده‌ستبه‌كاربونیشی دا له پۆستى كاروباری ناوخۆ ده‌بێته سه‌رپه‌رشتیاری جێبه‌جێكردنى پلانی بایدن له بوارى به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ى گۆڕ‌انى كه‌شوهه‌وا، كه دیارترینیان پێنه‌دانى مۆڵه‌تى تازه‌یه بۆ لێدانى بیری نه‌وت و گازى نوێ له‌و زه‌ویانه‌ى كه هی حكومه‌تى فیدراڵین.
له مێژوى حوكمڕانى ئه‌مریكادا، جگه له كابینه‌ى سه‌رۆك هێربه‌رت هۆڤه‌ر له ماوه‌ى ساڵانى 1929-1933 كه جێگری سه‌رۆك (چارلز كۆرتیس) له هیندیه سوره‌كان بوه، هیچ كه‌سێكى تر‌ى ئه‌و پێكهاته‌یه نه‌یتوانیوه پۆستى باڵا له حكومه‌تى فیدراڵی به‌ده‌ست بێنێت.
لایخۆشیه‌وه بایدن شانازیی به‌م بژاردانه‌یه‌وه كرد كه بۆ كابینه‌كه‌ى پێشكه‌شى كردون و به‌وه ناوی بردون كه "تێكشكێنه‌رى سه‌رجه‌م به‌ربه‌سته‌كانن".