* نه‌وژین
سیخوڕێكى توركیا خۆی راده‌ستى هێزه ئه‌منیه‌كانى وڵاتى نه‌مسا ده‌كات كه ئاماده كراوه بۆ ئه‌وه‌ى چه‌ند كرده‌وه‌یه‌كى تیرۆرستى ئه‌نجام بدات، له‌نێوی دا به ئامانجگرتنى ژنه سیاسه‌توانى به ره‌چه‌ڵه‌ك كورد: بێریڤان ئه‌سڵان.
رۆژنامه‌ى
ته‌له‌گرافی ئینگلیزی بڵاویكرده‌وه: كارمه‌ندێكى ده‌زگاى سیخوڕ‌ى توركیا خۆی راده‌ستى هێزه ئه‌منیه‌كانى وڵاتى نه‌مسا كردوه كه ناوى (فه‌یاز ئۆزتورك)ـه، كه فه‌رمانى پێبوه بۆ ئه‌نجامدانى هێرش بۆسه‌ر 3 كه‌س له‌سه‌ر خاكی نه‌مسا.
به‌پێی رۆژنامه‌كه، سیاسه‌توانى به ره‌چه‌ڵه‌ك كورد: بێریڤان ئه‌سڵان (39 ساڵ)، یه‌كێك بوه له ئامانجه‌كانى ئه‌و زنجیره هێرشه تیرۆرستیانه. هه‌ربۆیه ده‌سه‌ڵاتداران ئه‌م مه‌ترسیانه‌یان به جیدیی وه‌رگرتوه و سیاستوانه‌كه خراوه‌ته ژێر چاودێریی و پاراستنى وردی پۆلیسه‌وه و رێگه‌ى پێ‌نادرێت به بێ له‌به‌ركردنى قه‌ڵغان "درع" بچێته ده‌ره‌وه.
ئه‌م روداوه‌ش دواى گروژبونى په‌یوه‌ندیه‌كانى نێوان نه‌مسا و توركیا هات، پاش ئه‌وه‌ى له‌مساڵدا پێكداپژان له‌نێوان هاوڵاتیان و كۆچبه‌رانى به‌ره‌گه‌ز تورك و كورد دروست بو.
بێریڤان ئه‌سڵان، وه‌كو سیاسیه‌كى نه‌مسا به هه‌ڵوێسته‌كانى دژ به رژێمى توركیا ناسراوه، له‌ماوه‌كانى رابردو و پاش ئه‌و پێكدانانه، ئاماژه‌ى به‌وه‌كرد كه تۆڕێكى سیخوڕیی به‌رفراوانى توركیا له وڵاته‌كه‌ى دا هه‌یه كه سه‌روى 400 كه‌س له خۆ ده‌گرێت.