* نەوژین
بەیانی ئەمڕۆ لە گوندێکی پارێزگای دھۆک تەرمی ژنێکی تەمەن ٣٥ ساڵ دەدۆزرێتەوە، پۆلیسی دھۆکیش رایدەگەیەنێت بەدەستی برایەکی کوژراوە و تۆمەتبار خۆی رادەست کردوە.
هێمن سلێمان، وتەبێژی پۆلیسی دهۆک، لە بارەی روداوەکەوە بەنەوژینی رایگەیاند: بەیانی ئەمڕۆ پۆلیس ئاگەدارکرایەوە لە بونی تەرمی ژنێک لە گوندێکی سەربەناحیەی زاوێتە، دوای گەیشتنی هێزەکانمان و توێکاری، دەرکوت کوژراوە.
وتیشی: دوابەدوای ئەوە، برایەکی کوژراوەکە وەک بکەری تاوانەکە خۆی رادەستی پۆلیس کرد.
وتەبێژی پۆلیسی دهۆک ئاماژە بەوەکرد: بەپێی وتەکانی تۆمەتبارەکە، بەهۆی کێشەی کۆمەڵایەتیەوە خوشکەکەی خۆی کوشتوە، بەبێ ئەوەی رونکردنەوەی زیاتر لەبارەی سروشتی کێشەکەوە بدات.