* نەوژین
پارێزگای هەڵەبجە، نە بەڕێوبەرایەتی تایبەت بە بەرەنگابونەوەی توندوتیژی دژ بە ژنان و خێزانى هه‌یه و نه شەڵتەرێک بۆ داڵدەدانی ژنانی هەڕەشەلێکراو، بەشێوەیەک ئەگەر ژنێک مەترسی لەسەر ژیانی بێت دەچێتە ماڵان، پارێزگاره‌كه‌یشی هۆكاره‌كه‌ى بۆ نه‌بونى بینا ده‌گێڕێته‌وه و دەڵێت: بینای پارێزگاریش کەسێک پێشکەشی کردوین.
ئازاد توفیق، پارێزگاری هه‌ڵه‌بجه، لە لێدوانێکیدا بۆ نەوژین، ئاماژەی بەوەکرد: قه‌یرانی دارایی كاركردن و دروستكردنی بیناكانی تاڕاده‌یه‌ك وه‌ستاندوه "بینای زۆر له فه‌رمانگه‌كان كرێچین، ته‌نانه‌ت خودی بینای پارێزگاریش له لایه‌ن به‌ڕێزێك پێشكه‌شمان كراوه".
وتیشی: بینای بەڕێوبەرایەتی توندوتیژی دژ بە ئافرەتان و خێزان هه‌ر بەهۆی قه‌یرانی دارایەوە وه‌ستاوه، نه‌بونیشی كیشه‌ی بۆ دروستكردوین و داوامان كردوه ئه‌و كێشه‌یه به زویی چاره‌سه‌ر بكرێت.
ئه‌م سنوره كه له ساڵی ٢٠١٤ به فه‌رمی وه‌ك پارێزگا ناسێندرا، بەپێی مەزەندەی ساڵی 2018ی دەستەی ئاماری هەرێم، ژمارەی دانیشتوانی (111,355) کەسە. ئه‌م بۆشاییه له بونى ده‌زگاى فه‌رمی، ژنانى ناچار كردوه لە کاتی مەترسی لەسەر ژیانیان، پەنا دەبەنەبەر ماڵی خزم و کەسە ناسراوەکانیان.
چرۆ محه‌مه‌د ئه‌نوه‌ر، پارێزه‌ر و چالاکوان، لە شاری هەڵەبجە، بە نەوژینی راگەیاند : "ژنێک لە هەڵه‌بجە و قەزاو ناحیەکانی ئەگەر توندوتیژی بەرامبەر بکرێت و مەترسی لەسەر ژیانی هەبێت، رودەکاته ماڵی خزمی نزیکی".
راپۆرتێکی تایبەتی نەوژین لەسەر ئەم پرسە، لەم لینکە بەردەستە