نه‌وژین
وابریاره ئێوارەى ئه‌مرۆ له پێش قوتابخانه‌ى له‌یلا قاسم لە کەلار، ژنانیش هاوشێوه‌ى پیاوان گردبونه‌وه و خۆپیشاندان ئه‌نجام بده‌ن دژى ئه‌و بارودۆخه‌ى كه له كورستان هه‌یه.
له راگه‌یه‌ندراوێكیاندا كه به‌ناوى ده‌سته‌یه‌ك له ژنانه‌وه لە کەلار بۆ نه‌وژین نێردراوه، رایده‌گه‌یه‌نن كه هاوشێوه پیاوان ئه‌مرۆ كاتژمێرى 3ى دواى نیوه‌رۆ له پێش قوتابخانه‌ى له‌یلا قاسم به شێوه‌یه‌كى مه‌ده‌نیانه و دور له توندوتیژى خۆپیشاندان و به به‌شدارى هه‌مو چین و توێژه‌كان ناره‌زایه‌تى ئه‌نجام ده‌ده‌ن بۆ داواكردنى مافه‌كانیان و ئه‌و بارودۆخه‌ى كه خوڵقاوه له هه‌رێمى كوردستان.
دەشڵێن: "با ئێستاش خۆمان بسەلمینین با ئەم دەسەڵاتە دز و گەندەڵە بزانێ کە میللەت بە پیاو ژن و مناڵەوە لێیان بێزارە با ئێمەش بەشدار بین بە خۆپیشاندانی مەدەنی و دوور لە توند‌و تیژی هەم گورێک بە گەنجەکان ئەدەین و هەمیش ئەیسەلمێنین ک ژنان هەمیشە بەشێکی گرنگی کۆمەڵگان".
ئه‌مه له كاتێكدایه بۆ ماوه‌ى چه‌ند رۆژه خۆپیشاندان له به‌شێكى له ناوچه‌كانى كوردستان ده‌ستى پێكردوه و هه‌ر دوێنێ له قه‌زاى ده‌ربه‌ندیخان ژنان هاوشێوه‌ى پیاوان خۆپیشانادان و ناره‌زایه‌تیان ئه‌نجام دا.