راهێنەرێکی ئەفغانستان: تاڵیبان کچە یاریزانێكی کوشتوین و مەترسی لەسەر ئەوانی دیکەش هەیە

2021/09/23    493 جار بینراوە
 
* نەوژین 
 
راهێنەرێکی هەڵبژاردەی بالەی کچانی ئەفغانستان ئاشکرای دەکات تاڵیبان کچە یاریزانێکی کوشتوەو ژیانی یاریزانەکانی دیکەش لە مەترسیدایە و داوای بە هانەوەچونیان دەکات.
 
زەهرا فەیازى، راهێنەری هەڵبژاردەى بالەى کچانى ئەفغانستان، کە ئێستا وەک پەنابەر روی لە وڵاتی بریتانیا کردوە لەچاوپێکەوتنەکەدا لەگەڵ تۆڕى هەواڵى 'بى بى سى' ئاشکریکردوە، مانگى رابردو کچە یاریزانێکی هەڵبژاردەکە لەلایەن تاڵیبانەوە بە گولـلە کوژراوە.
 
راهێنەرەکە ناوی ئەو یاریزانەی ئاشکرانەکرد، بەڵام وتی: ”نزیکەى (30) یاریزانى بالەى کچانى ئەفغانستان لە ترسى چەکدارانى تاڵیبان خۆیان شاردوەتەوە، سەرجەم کەلوپەلە وەرزشیەکانیشیان لەناوبردوەو لە هەوڵى جێهێشتنی وڵاتن، داوادەکەم لیژنەى ئۆڵۆمپى نێودەوڵەتى و یەکێتى بالەى نێودەوڵەتى هەوڵی رزگارکردنیان بدەن“.
 


Newjin.net - 2024
ژمارەی سەردان 1,341,974     ژمارەی میوان 5219

دروستکراوە لەلایەن کۆمپانیای (کۆدتێك)ەوە