لە هەرێم ئەپێکی مۆبایل دەبێتە گەواهیدەر لە دادگا بۆ گێچەڵ و دەستدرێژی سێکسی

2021/09/14    772 جار بینراوە
 
* نەوژین – پەرژین کامەران
 
بەڕێوبەرایەتی گشتی بەرەنگاربونەوەی توندوتیژی دژ بەخێزان و ئافرەتان بەهاوکاری ئاژانسی(UNFPA)ئەپێک دروست دەکەن بۆ هاوکاری کردنی ئەو کەسانەی روبەڕوی توندوتیژی و گێچەڵی سێکسی ئەبنەوە، لە دادگا دەبێتە بەڵگە و گەواهیدەر بۆ تاوانەکە.
 
کوردۆ عومەر، بەڕێوبەری گشتی بەرەنگار بونەوەی توندوتیژی دژبەخێزان و ئافرەتان، بۆ 'نەوژین' وتی: لە رێگەی ئاژانسی (UNFPA)یەوە داوامانکردوە، هاوکارمان بن بۆ دروستکردنی ئەپێک بەناوی(save you)ئەم ئەپە پێشتر لە ئەرمینیا و جۆرجیا کاری پێکراوە و خەڵکێکی زۆربەکارهێنەریەتی و سودی لێ بینراوە، بۆ خستنەکاری پێویستمان بەڕەزامەندی وەزارەتی گواستنەوەی عێراقە، چۆن هێڵی گەرمی(١١٩)بێ بەرامبەرە دەبێت ئەو (SMS)ی کە دەینێری بێ بەرامبەربێت، لە رێگەی کۆمپانیاکانی(زین، کۆڕەک، ئاسیا)بۆ ئەوەی خەڵک بتوانن بێبەرامبەر سودی لێ ببینن.
 
بەڕێوبەری گشتی بەرەنگار بونەوەی توندوتیژی لە بارەی گرنگی ئەپەکەوە دەڵێت: ”روداوەکان تۆماردەکات و دەتوانرێت وەکو بەڵگە بەکاربهێنرت، چونکە دەنگ و هەمو شتێک تۆمار دەکات لەوکاتەی ئەو کەسە روبەڕوی توندو تیژی دەبێتەوە وە شوێنەکەش دیاری دەکات کە لە چ مەو قعێک توندوتیژی بەرامبەر کراوە“.
 
بەکارهێنەری ئەم ئەپە دەبێت وەکو ئەندام ئیمێڵ خۆی داخل بکات و لە ئەپەکەدا، خزمەتگوازریەکانی بە هەردو زمانی( کوردی و عەرەبی )دەبێت، بەمەش کوردستان دەبێتە سێیەم شوێن کە ئەو ئەپەی تێێدا بەردەست دەبێت.
 


Newjin.net - 2024
ژمارەی سەردان 1,341,216     ژمارەی میوان 4635

دروستکراوە لەلایەن کۆمپانیای (کۆدتێك)ەوە