هەولێر: یەکەم خانمە شێوەکاری شارەکە خەڵاتی رێزلێنانی پێبەخشرا

2021/09/13    1045 جار بینراوە
 
* نەوژین
 
وەزارەتی رۆشنبیری و لاوان و پارێزگای هەولێر، بڕوانامەی رێزلێنانی بەخشیە یەکەم ئافرەتی شاری هەولێر، کە دەرچوی ئەکادیمیای هونەرە جوانەکانی بەغدا- بەشی شێوەکارییە، و زیاتر لە 50 ساڵە خزمەت بە پەروەردە و هونەر دەکات.
 
فەرهەنگ غەفور، بەڕێوەبەری گشتی رۆشنبیری و هونەری هەولێر، لە ماڵەوە سـەردانی هونەرمەندی شێوەکاری دێرینی هەولێر، خاتو 'نەسرین خدر مەرجان'یان کرد، لە بەرامبەر ئەو ئەزمون و بەخششەی هەیەتی وەک یەکەم ئافرەتی هەولێر، کە دەرچوی ئەکادیمیای هونەرە جوانەکانی بەغدا- بەشی شێوەکارییە، بڕوانامەی رێزلێنانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی رۆشنبیری و هونەری هەولێریان پێشکەش کرد و هیوای تەمەندرێژی و سەرکەوتنیان بۆ خواست، کە تا هەنوکەش لە کارە هونەرییەکانی هەر بەردەوامە.
 
هەروەک بڕوانامەی رێزلێنانی هەریەکە لە پارێزگای هەولێر و وەزارەتی رۆشنبیرییان گەیاندە دەست مامۆستا نەسرین مەرجان.
 
نەسرین مەرجان، لە ساڵی 1975 بڕوانامەی لە پەیمانگای هونەرە جوانەکانی بەغدا، بەشی شێوەکاری وەرگرتوە. لە بواری هونەری و پەروەردەییدا لەماوەی ئەو پەنجا ساڵەیەدا، رۆڵێکی باشی لە شاری هەولێردا هەبوە و چالاکییە هونەرییەکانیشی تائێستا هەر بەردەوامن.
 
 
ماڵی خانمە شێوەکار نەسرین مەرجان، هەولێر، لە کاتی پێشکەشکردنی رێزلێنان وێنە: لانە نەوزاد
 


Newjin.net - 2024
ژمارەی سەردان 1,723,379     ژمارەی میوان 573

دروستکراوە لەلایەن کۆمپانیای (کۆدتێك)ەوە