کچان رێژەی ٦٩٪ یەکەمەکانی هەرێم پێکدێنن

2021/08/29    910 جار بینراوە
 
* نەوژین – پەرژین کامەران
 
دوای راگەیاندنی ئەنجامی تاقیکردنەوەکانی قۆناغی کۆتایی ١٢ئامادەی لە سەر ئاسرتی هەرێم کچان ٦٩٪ یەکەمەکانیان پێکهێناوە، لەگەڵ ئەوەشدا ئەو فێرخوازانە جەختدەکەنەوە کە ئەوە ئاواتی منداڵیان بوە بگەن بەم ئاستە.
 
وەزارەتی پەروەردە ساڵانە لەگەڵ راگەیاندنی ئەنجامی تاقیکردنەوەکانی پۆلی دوازدە، یەکەمەکانی سه رئاستی هەرێم دیاری دەکات بۆ ئەمساڵ لە کۆی (٢٦) خوێندکاری یەکەمی ئامادەییەکانی زانستی و  وێژەی و پیشەی و ئاینی(١٨)خوێندکاری کچ پلەی یەکەمیان بەدەست هێناوە.
 
بەم ئەنجامەش کچان بە رێژەی ٦٩٪ و کوڕان بە ٣١٪ یەکەمەکانی ئەمساڵی قۆناغی ١٢ ئامادەیی بون.
 
”ئەوەی ئامانجم بو بەدەستم هێنا“
 
ساهیرە رەئوف محەمەد، یەکێکە لەو خوێندکارانەو نمرەی ١٠٠ لە بەشی زانستی بەدەستهێناوە و فێخوازەی ئامادەیی رۆژهەڵاتی سەر بە پەروەردەی پشدەر، بوە بۆ نەوژین وتی: ”هەر لە سەرەتایی پۆلی دوازدە پلانم بۆ ئەوە دانابو ببم بەیەکەمی هەرێم، رۆژانە هەشت کاتژمێر دەمخوێند،بۆ ئەوەی نمرەی (١٠٠)بەدەست بێنم، لە مناڵییەوە حەزم لە بەشی پزیشکی بوە، بۆ ئامانجەکەم تێکۆشام و بەدەستم هێنا“.
 
 
ساهیرە رەئوف محەمەد، یەکەمی بەشی زانستی لەسەر ئاستی هەرێم 
 
لە ئاستی پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکانیش کچان پێشەنگی یەکەمەکان بون، وەک لە ئاستی گەرمیان دو کچە خوێندکار یەکەمی ئاستی زانستی و وێژەیی بون.
 
 سندوس نوری، کە توانیویه‌تی بە كۆنمره‌ی (678) به‌ تێكڕای (96.86) پلەی یەکەمی بەشی وێژەی لەسەر ئاستی بەرێوبەرایەتی پەروەرەی گەرمیــان  به‌ ده‌ست بهێنێت.
 
سندوس بۆ نەوژین باسیلەوەکرد، هەست بە خۆشیەکی زۆر دەکات کە توانیویەتی ئەو ئامانجەی هەی بوە پێی بگات و وتی: زۆر هەوڵمدا، شەونخونیم دەکرد بۆ ئەوەی ئەو بەشی دڵخوازمە بەدەستی بێنم کە ئەویش بەشی یاسا بو، توانیشم بە دەستی بێنم“.
 
 
 سندوس نوری،  یەکەمی بەشی وێژەی لەسەر ئاستی بەرێوبەرایەتی پەروەرەی گەرمیــان  
 
ئەمە لە کاتێکدایە ساڵ لە دوای ساڵ کچان لە ئاستی خوێندنی قوتابخانەو زانکۆکان پێشبڕکێی بە دەستهێنانی باشترین ئاستەکان دەکەن و ژمارەیان لە زیادبونە.
 
 
 


Newjin.net - 2024
ژمارەی سەردان 1,305,756     ژمارەی میوان 606

دروستکراوە لەلایەن کۆمپانیای (کۆدتێك)ەوە