کۆنسوڵخانەی ئەمریکا لە هەولێر: پاڵپشتیکارێکی دڵسۆزی مافەکانی ژنانین

2021/08/26    906 جار بینراوە
 
*نەوژین
 
لە رۆژی یەکسانی ژنان، کۆنسوڵخانەی ئەمریکا لە هەولێر رایدەگەیەنێت، پاڵپشتیکارێکی دڵسۆزی مافەکانی ژنان و تواناپێدانیانین، چونکە ژنانی بە توانا دەبنە هۆکاری جیهانێکی گەشەسەندو ئارامتر.
 
رۆژی (٢٦/٨/٢٠٢١)کە بە رۆژی یەکسانی ژنان دیاریکراوە، بەوبۆنەیەوە کۆنسوڵخانەی ئەمریکا لە هەولێر، رایگەیاند: رۆژی یەکسانی ژنانتان پیرۆزدەکەین، لێرە لە هەرێمی کوردستان لەسەر زۆرێك لەو پڕۆگرامانە کاردەکەین کە برەو دەدەن بە رەخساندنی دەرفەتی یەکسان بۆ ژنان، چونکە تواناپێدانی ژنان دەبێتە هۆی هێنانە کایەی جیهانێکی بەهێزتر و گەشەسەندو ئارامتر.
 
ئاماژەیان بەوەشکردوە، پاڵپشتیکارێکی دڵسۆزی مافەکانی ژنان و تواناپێدانیانن.
 
هەروەک بۆ ئەو پرسە لە گەڵ چەند دەزگا و رۆژنامەنوسێکی ژن  گفتوگۆیان کردوە دیجیتاڵ میدیایی نەوژینیش وەک دەزگایەیەکی تایبەت بە پرسەکانی ژنان بەشداربوە.
 


Newjin.net - 2024
ژمارەی سەردان 1,336,368     ژمارەی میوان 740

دروستکراوە لەلایەن کۆمپانیای (کۆدتێك)ەوە