* نەوژین
لە قەزای زاخۆ برایەک بە چوار فیشەک کۆتایی بە ژیانی خوشکێکی خۆی هێنا کە تەمەنی ٤٥ ساڵە، پۆلیسی قەزاکە دەڵێت: بە پێی پێدراوەکان کێشەکەیان لەسەر میرات بوە براکە نەیویستوە خوشکەی سومەندبێت لە موچەکەی باوکی.
نیوەڕۆی ئەمڕۆ لە ناحیەی باتیفای قەزای زاخۆ ژنێکی تەمەن ٤٥ ساڵ بەناوی (ج،خ)لەلایەن برایەکیەوە دەدرێتە بەر دەستڕێژی گولەو گیان لە دەستدەدات.
نەشهەت سەلمان، وتەبێژی پۆلیسی زاخۆ بۆ نەوژین وتی: ”بە پێی توێکاری پزیشکی ٤ فیشکەی بە سنگی خوشکەیەوە ناوە، بەوهۆیەوە دەستبەجێ لە شوێنی روداوەکە گیانی لەدەستداوە“.
وتەبێژەکەی پۆلیس ئەوەشی ئاشکراکرد بە پێی زانیاریەکانیان پشیتر ئەم ژنە سکاڵای دژی براکەی تۆمارکردوە لەسەر میرات وتی: بە دیاریکراوی کێشەکە لەسەر موچەی باوکیان بوە کە بە ناوی کامیانەوە بکرێت موچەکەش نزیکی ٢٥٠ هەزار بوە.“.
تۆمەتبارەکە دوای تاوانەکە هەڵهاتوە، دادوەر فەرمانی گرتنی بۆ دەرکردوە، بەڵام دەستگیرنەکراوە.