* نەوژین
یه‌كه‌م ژنه دادوه‌ری كورد زه‌كییه ئیسماعیل، لە تەمەنی ٨٢ ساڵیدا لە وڵاتی ئەمریکا بە نەخۆشی كۆچی دوایكرد.
زه‌كییه ئیسماعیل حه‌قی، (١٨/١١/١٩٣٩) لە خێزانێکی کورد لە شاری بەغداد لە دایک بوە، ساڵی (١٩٥٧) کۆلێژی مافی لە زانکۆی بەغداد تەواوکردوە، بەمەش وەک یەکەم ژنە دادوەر لە رۆژی(٩/٢/١٩٥٩) له ئاستی عێراق و وڵاتانی عه‌ره‌بی دەستبەکاربوە لە دادگای بەغداد، هەروەک لە ساڵی(١٩٧٢)، ماستەرنامەکەی لە یاسا بە دەستهێناوە، لە ساڵی (١٩٧٤)وه‌ك ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی یاسایی تایبه‌ت به ئاماده‌كردنی ره‌شنوسی ده‌ستوری عێراق هه‌ڵبژێردراوه.
شەوی رابردو(٢٣/٨/٢٠٢١) لە تەمەنی ٨٢ ساڵیدا، له وڵاتی ئه‌مه‌ریكا به هۆی نه‌خۆشییه‌وه كۆچی دواییكرد.