ژنان پەرە بە نوێکردنەوەی کەرەستەکۆنە کوردەواریەکان دەدەن بۆ رازاندنەوەی ماڵەکانیان

2021/08/24    856 جار بینراوە
 
*نەوژین -  شێنێ رێبوار
 
 لەگەڵ ئەوەی سەردەمی تەکنەلۆجیایەو سەدان کەرسەتەی جوانکاری ماڵ لە بازاڕەکاندا هەن، بەڵام ژنانێک هەن رازاندنەوەی ماڵەکانیان بەکەرستە کۆن و کلاسیکیەکان پەسەندترە لەلایەن، بە بینینی دیمەنی ماڵەکانیان وێنایەکی سەردەمی کۆنمان لەلا دروست دەکات. 
 
ئەوان ئەمە بە ئارامی رۆحی و بەرهەمی دەستی خۆیان باسدەکەن. رەیحانە فەخرەدین، تەمەن (٢٨)ساڵی دانیشتویی شاریی سلیمانیە، ئەو کاری دەروەی ماڵ ناکات بەشی زۆری کاتەکانی لە ماڵەوە سەرقاڵی رازاندنەوەو دیزاینکردنەو دەڵێت: سەرەتا ئەم کارەم وەک حەزێک دەستپێکرد دواتر بە ھاندان و ستایشکردنی خەڵکی بۆ کارەکانم دەستم بەچنین کرد بۆ ھەمو کەسێک، ئێستا کاریی چنین و دیزانی فۆلکلۆریش دەکەم بۆ شوینە گشتیەکان و ماڵان وەکو ھاوکاریەک و بەبی ھیچ بەرامبەرێک“.
 
ئەو کەل وپەل و کەرەستانەی بەکاری دێنن کۆن یان بەشێوازی کۆن دروستی دەکەنەوە، بە وتەی خۆیان ئەمە بۆ هێشتنەوەی مۆرکی کوردەواریە لە نێوماڵەکانیان
 
 
دیزاینێکی رەیحانە فەخرەدین، وێنە: نەوژین
 
لەگەڵ ئەوەشدا ریحانە ئاسودەیی کارەکەی وایلێکردوە بڕیاربدات هەرگیز دەستبەرداری نەبێت، بۆ 'نەوژین' وتی: ”ئەم کارەم ھەستێکی ئەوەندە ئارام و ئاسودە بەخشم پێدەدا کە نەتوامم ھەرگیز دەستی لێ ھەڵگرم، چونکە ئیشیی دەستت بەھۆی ھەبونی مۆرکی تایبەت بەخۆتەوە“
 
”بۆ رازندنەوەی ماڵەکانمان مەرج نیە پارەیەکی زۆر خەرجبکەین“
 
بەدەر لە حەز بۆ رازاندنەوە و دیزاینکردنی ماڵان شێنی عمر، تەمەن(٣٢) ساڵ ئەو کارەی وەک پیشەیەک هەڵیبژاردەوە، دەڵێت: ”سەرەتاییی دەست پیکردنم بۆ دابینکردنی بژێویی ژیانم بوە، بەڵام دواتر دەستمکردن بە بڵاوکردنەوەی فێرکاری کارەکە بۆ ئەوەی ژنانی دیکەش بە تێکەڵکردنی سەلیقەی خۆیان دەستبکەن بە جوانکاری بۆ ماڵەکانیان“.
 
 
دیزاینێکی شینێ عومەر، وێنە: نەوژین
 
شێنێ، پێشیوایە ھەموکاتیک بۆ دیزاین کردنی ماڵەکانمان مەرج نیە ھەمیشە بڕە پارەیەکی زۆر خەرجبکەین، دەتوانین ھەر لە شتی سادەو ساکار جوانترین دروست بکەین.
 
ئەوەی کاری ئەم خانمانەی جیاوازترکردوە تێکەڵکێشکردنی کەرەستە نوێ و کۆنەکانە بە دیزاینێکی سەردەمیانە بەمەش مۆرکی کەرەستە کۆنەکانی کوردەواریان تێکەڵ بەسەردەمی ئێستا کردوە.
 
 
دیزاینێکی شینێ عومەر، وێنە: نەوژین


Newjin.net - 2024
ژمارەی سەردان 1,337,372     ژمارەی میوان 902

دروستکراوە لەلایەن کۆمپانیای (کۆدتێك)ەوە