کچانی رۆژ دەبن بە هیوایەک بۆ هەژاران

2021/08/22    2024 جار بینراوە
* نەوژین – دەرون عومەر
 
لە بەردەرکی سەرا چاوەڕوانی گەیشتنی هەمو هاوڕێیانی گروپەکەیان دەکەن دواتر پێکەوە دەست دەکەن بە کڕینی پێویستی بۆ کەسانی کەمدەرامەت لە سلێمانی، ئەمە دیمەنەی گروپی کچانی رۆژە لە سلێمانی کە بون بە هیوای هەژاران .
 
گروپی خێرخوازی رۆژ، ساڵی (٢٠١٩) لەلایەن ١٢ کچەوە لە شاری سلێمانی هاتۆتەبون، ڤاناست تاریق، تەمەن(٢٣) ساڵ خاوەنی بیرۆکەی دروستکردنی ئەم گروپەیە، ئەو بۆ 'نەوژین' وتی: ئەو کاتەی بیرۆکەکەم لا دروستبو، لە ناو گروپێکی خانماندا لە فەیسبوک باسی کارەکەم کرد، دواتر ئەم گروپەی لێدروست بو.
 
ئەو لە بارەی ئەو هاوکاریەی پێشکەش بە هەژار و کەم دەرامەتەکایانی دەکەن باسیلەوەکرد رێژەی هەژاری زۆرە ئێمە ناتوانین هەمو پێویستییەکانیان بۆ پڕکەینەوە، بەڵام دەتوانین رۆژێک دڵخۆشیان بکەین، ئەمەش بە هاوکاری خێرخوازان.
 
کچانی گروپی رۆژ، کارەکەیان بە ئاسودەی رۆح و بەخشینی جوانی بە ژیان دەبینین وەک هاژە عومەر، تەمەن (٢٨) و ئەندامی گورپەکە دەڵێت: هەمیشە کار و چالاکی ئەم گروپەم لە پێش هەمو کارەکەنی دیکەمەوەیە، چونکە ئەم کارە سەرەڕای ئەوەی ئاسودەیی بە رۆحی ئەنجامدەرەکەی دەبەخشێت هۆکارێکیشە بۆ جوانی بەخشین بە ژیا.
 
 
ئەندامێکی گروپی کچانی رۆژ هاوکاری پێشکەش خانمێک دەکات، وێنە: نەوژین
 
”ئەم کچانە بە کۆمەڵێک پاڵەوان دەبینم“
 
خاتونێکی سود بەخش لە کارەکانی گورپی کچانی رۆژ، بۆ 'نەوژین' قسەی کرد لەسەر خواستی خۆی ناوی ئاشکرا ناکەین ئەو ماوەی سێ ساڵە پێداویستیەکانی مانگی رەمەزان و جەژنەکانی بۆ دابیندەکرێت لەلایەن ئەم گروپەوە.
 
بەم شێوەیە وەسفی کچانی رۆژی کردو وتی: ”ئەوان کۆمەڵێک کچن، بەڵام من بە کۆمەڵێک پاڵەوان دەیانبینم، ئومێدەکەم منیش رۆژێکبێت بچوکترین کاری ئاوان بکەم“.
 
 
ئەندامێکی گروپی کچانی رۆژ هاوکاری پێشکەش خانمێک دەکات، وێنە: نەوژین
 
رۆژ دەبێتە هیوای مناڵان
 
لەسەرتایی کردنەوەی دەرگایی قوتابخانەکان کچانی رۆژ نایانەوێت ئەو خوێندکارانە لەبیربکەن کە پێویستیان بە خۆشەویستی و پێداویستی کەسانی ترە.
 
سۆنیا محەمەد، تەمەن (۲٤)ساڵ، ئەوەی لە یادنەکردوە کە ئەو رۆژەی پێداویستیەکانیان بۆ قوتابخانەی نابیستان بردوە چۆن کچێکی بچکۆلە سەیری کردوەو بە وەڵامدانەوەی دروستکردنی هێمای دڵێک بە دەستەکانی ئەوندە دڵخۆش بوە بە دڵخۆشی بۆ هاڕێکانی باسکردوە.
 
بەهار عبدولڕەحیم، بەڕێوبەری قوتابخانەکە بۆ 'نەوژین' باسی لە گرنگی کارەکەیان کردو وتی: ”کارەکەیان زۆر گرنگە و بۆ ئێمە بەنرخە، چونکە فێخواز هەیە“.
 
سۆنیا تەنها نیە بە تۆمارکردنی یادەوەری دڵخۆشی مناڵان لانەی هاوکاری بەهەمان شێوە کاریگەرە بە یەکێک لەو منداڵانەی لە شەقام کڵاو ملپێچی پێشکەشکردوە.
 
لانە عوسمان، تەمەن (٢٤) ساڵ بۆ 'نەوژین' ئەوەی گێرایەوە لە رۆژێکی زۆر ساردی زستان  دیاریمان بۆ منداڵانی دەستگێڕدەبرد لە ناو بازاڕی شاری سلێمانی، یەکێک لەو منداڵانەی ملپێچ و کڵاوم کردە سەری لە خۆشیا چاوەکانی پڕبون لە فرمێسک و بەراکردن رۆشت بانگی هاوڕێکەی کرد داوای لێ کردم دیاری بە ئەویش ببەخشم. 
 
ئەو دیمەنە هێندە دڵخۆشی کردوە پێی وانیە بیری بچێتەوە، لەگەڵ ئەوەشدا کچانی رۆژ بەردەوامن لە کارەکەیان و دەیانەوێت ئەگەر کەمیش ببێت، بەڵام بە هەژارەکان بڵێن ئێمە لە گەڵتانیان.
 

ژمارەیەک لە ئەندامێکی گروپی کچانی رۆژ، وێنە: نەوژین
 

 



Newjin.net - 2024
ژمارەی سەردان 1,337,501     ژمارەی میوان 1000

دروستکراوە لەلایەن کۆمپانیای (کۆدتێك)ەوە