* نەوژین، رێناس بەرزان
هەڵه‌بجە ئەو پارێزگایەیە نە بەڕێوبەرایەتی تایبەت بە بەرەنگابونەوەی توندوتیژی دژ بە ژنان و خێزانى هه‌یه و نه ماڵێک بۆ داڵدەدانی ژنانی هەڕەشەلێکراو، پارێزگاره‌كه‌یشی هۆكاره‌كه‌ى بۆ نه‌بونى بینا ده‌گێڕێته‌وه و دەڵێت: بینای پارێزگاریش کەسێک پێشکەشی کردوین.
هه‌ڵه‌بجه كه چواره‌م و نوێترین پارێزگاى هه‌رێمه، له بوارى خزمه‌تگوزاریه‌كان به ژنان، خاوه‌نى كه‌لێنى به‌رچاوه، كه ره‌نگه دیارترینیان ئه‌وه‌بێت كه نه به‌ڕێوبه‌رایه‌تى به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ى توندوتیژی دژ به ژنان و خێزانى تێدایه، نه شه‌ڵته‌ر و ماڵی داڵده‌دانى ژنانى هه‌ڕه‌شه‌لێكراو.
ئه‌م سنوره كه له ساڵی ٢٠١٤ به فه‌رمی وه‌ك پارێزگا ناسێندرا، بەپێی مەزەندەی ساڵی 2018ی دەستەی ئاماری هەرێم، ژمارەی دانیشتوانی (111,355) کەسە.
ئازاد توفیق، پارێزگاری هه‌ڵه‌بجه، لە لێدوانێکیدا بۆ نەوژین، ئاماژەی بەوەکرد: قه‌یرانی دارایی كاركردن و دروستكردنی بیناكانی تاڕاده‌یه‌ك وه‌ستاندوه "بینای زۆر له فه‌رمانگه‌كان كرێچین، ته‌نانه‌ت خودی بینای پارێزگاریش له لایه‌ن به‌ڕێزێك پێشكه‌شمان كراوه".
وتیشی: بینای بەڕێوبەرایەتی توندوتیژی دژ بە ئافرەتان و خێزان هه‌ر بەهۆی قه‌یرانی دارایەوە وه‌ستاوه، نه‌بونیشی كیشه‌ی بۆ دروستكردوین و داوامان كردوه ئه‌و كێشه‌یه به زویی چاره‌سه‌ر بكرێت.
”ژنان له مافی خۆیان خۆشدەبن لەترسی ئابڕوچون“
نه‌بونى به‌ڕێوبه‌رایه‌تى تایبه‌ت به به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ى توندوتیژی، وایكردوه ژنان له مافه‌كانى خۆیان خۆش بن له‌كاتى پێشێلكردنى دا، ئه‌مه‌ش به‌وته‌ى توێژه‌رێك.
ساكار عارف، توێژه‌ری ده‌رونی و ئه‌ندامی رێكخراوی (هاریكاری) تایبه‌ت به ژنان له هه‌ڵه‌بجه، بۆ نەوژین وتی: نه‌بونی به‌ڕێوبه‌رایه‌تی بەرەنگاربونەوەی توندوتیژی دژ بە ژنان، كاریگه‌ری زۆری دروستكردوه، به‌شێوه‌یه‌ك وایكردوه ئافره‌تان له رویان نه‌یات بچنه بنكه‌یه‌كی پۆلیس، دەرئەنجام له هه‌ق و مافی خۆیان خۆش دەبن به‌س بۆ ئه‌وه‌ی نه‌چنه بنكه‌كان له ترسی "ئابڕوچون".
”ژنێک ئەگەر توندوتیژی بەرامبەر بکرێت دەچێتە ماڵه خزم“
ئه‌م بۆشاییه له بونى ده‌زگاى فه‌رمی، ژنانى ناچار كردوه لە کاتی مەترسی لەسەر ژیانیان، پەنا دەبەنەبەر ماڵی خزم و کەسە ناسراوەکانیان.
چرۆ محه‌مه‌د ئه‌نوه‌ر، پارێزه‌ر و چالاکوان، ئاماژەی بەمە کرد: "ژنێک لە هەڵه‌بجە و قەزاو ناحیەکانی ئەگەر توندوتیژی بەرامبەر بکرێت و مەترسی لەسەر ژیانی هەبێت، رودەکاته ماڵی خزمی نزیکیان".
وەک پارێزەره‌كه هێماى بۆ ده‌كات، ئەمەش وایکردوە ژنان دو جار قوربانی بن. باسی له‌وه‌شكرد: بەوهۆیەوە ژنان باجێکی قورسیانداوە "ئەو ژنانە زۆر جار روبەڕوی قسه‌ی ناخۆش و هه‌ڕه‌شه بونه‌ته‌وه، ئه‌مه‌ش وایكردوه له هه‌قی خۆیان خۆش بن".
ئاماره‌كانى توندوتیژی چی ده‌ڵێن؟
نه‌بونى ده‌زگاى تایبه‌تمه‌ندى حكومى، وایكردوه ئامارى تایبه‌تیش به پرسی توندوتیژی خێزانى و دژ به ژنان، به‌رده‌ست نه‌بێت، هه‌روه‌ك كه‌یسه‌كانى ئه‌م بواره‌ش له‌لایه‌ن پۆلیس و ته‌نانه‌ت دادوه‌رى دیكه كه تایبه‌ت نه‌كراوه به‌م بواره، به‌دواداچون و دادبینی بۆ بكرێت.
وتەبێژی بەڕێوبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەڵه‌بجە کە كه‌یسه‌كانى توندوتیژی دژ بە ژنان و خێزان دەچێتە لایان، ئامادەنەبو قسە بکات لەسەر کەیسەکانی توندوتیژی دژ بە ژنان.
به‌وته‌ى ساكار عارف، له‌روى دادوه‌ریشه‌وه، پارێزگاكه پرسی ژنى به هه‌ند وه‌رنه‌گرتوه، به‌شێوه‌یه‌ك دادوەری تایبەت بە توندوتیژییه خێزانیه‌كانیشی تێدا نیە و دادوه‌رى بوارى دیكه ئه‌و دۆسیه‌یانه ده‌بینن.
به‌ڵام وه‌ك ئەندامەکەی رێکخراوی (هاریكاری) تایبه‌ت به ژنان ئاماژه‌ى پێكرد: زۆرترین جۆری توندوتیژی دژ بە ژنان لە ئێستادا زارەکیە.
لەگەڵ ئەوەشدا پارێزەر: چرۆ محه‌مه‌د، دەڵێت: ژنان زۆرجار توندوتیژیه‌كان قه‌بوڵ ده‌كه‌ن، له‌به‌ر مناڵاكانیان، یاخود ترسان له قسه‌ی كۆمه‌ڵگا و وشه‌ی بێوه‌ژن، یان به‌هۆی نه‌بونی سه‌رچاوه‌ی داهاتێكی سه‌ربه‌خۆ.