ژنێک بو بە فەرمانڕەوای نیۆرک

2021/08/12    491 جار بینراوە
 
* نەوژین
 
بۆ یەکەم جار لە مێژوی نیۆرک ژنێک دەبێتە فەرماڕەوا، کە یەکێکە لە پێگە گرنگەکانی ئەمریکا  و دوەم دەسەڵاتە لە ئاستی ویلایەتدا.
 
کاسی هوکول، تەمەن(٦٢) ساڵ وەک فەڕمانڕەوای نیۆرک، لە ویلایەتە یەکگرتوەکان ئەمریکا هەڵبژێردرا، بەمەش بو بەیەکەم ژن ئەو پۆستە وەربگرێت، ئەمەش دوای ئەوەی 'ئەندرۆ کۆمۆ' فەرمانڕەوای پێشوی نیویۆرک، بەهۆی ئاشکرابونی گێچەڵی سێکسی بە یەکێک لە کارمەندانی نوسینگەکەی ناچاربو دەستلەکاربکێشێتەوە، لە کارەکەی دورخرایەوە.
 
نیویۆرک خاوەنی زۆرترین ژمارەی دانیشتوانە لە ئاستی ویلایەتەکانی ئەمەریکا، وەرگرتنی ئەم پۆستە لەلایەن ژنێکەوە بە دەستکەوتێکی گرنگ بۆ ژنانی ئەمریکا دادەنرێت.
 


Newjin.net - 2024
ژمارەی سەردان 1,333,781     ژمارەی میوان 112

دروستکراوە لەلایەن کۆمپانیای (کۆدتێك)ەوە