نەزاکەت حسێن: واز‌هێنانم لە یەکگرتو و پەیوەندیکردنم بەپارتیەوە بابەتێکی شەخسیە

2021/08/11    1219 جار بینراوە
 
* نەوژین – میهرەبان سەلام
 
ژنە  ئەندامی سەرکردایەتی یەکگرتوی ئیسلامی وازهێنانی لە حزبەکەی و پەیوەندیکردنی بە ریزەکانی پارتی بە بابەتێکی شەخسی دەزانێت و دەشیەوێت لە پۆستە نوێکەی لەناو پارتی خزمەت بە دۆزی ژنان بکات.
 
نەزاکەت حسێن، کە پێشتر ئەندامی سەرکردایەتی یەکگرتوی ئیسلامی کوردستان بو لە بارەی وازهێنانی لە حزبەکەی چونە ریزەکانی پارتی بۆ نەوژین وتی:” بەهیچ شێوەیەک ئامادەنیم لێدوان بدەم سەبارەت بەوازهێنانم لە یەکگرتوی ئیسلامی و دەست بەکاربونم لە پارتی دیموکرات، چونکە ئەوە بابەتێکی تەواو شەخسیەو پەیوەندی بەهیچ حیزب و لایەنێک و دەزگایەکەوە نییە“. 
 
دوای پەیونەدی کردنی بە پارتیەوە وەک بەرپرسی راگەیاند و رۆشنبیری ئەو حزبە دەستبەکاربوە، وەک خۆی وتی: ئەم پۆستەی من  تایبەتە بە راگەیاندن و رۆشنبیری و ژنانیش بەشێکن لەمە، بێگومان هەوڵەکانم لەم روەوە بۆ سەرخستنی ژنان دەبێت بە پێی پلان و بەرنامەی خۆم.
 
ئەمە لە کاتێکدایە یەکگرتوی ئیسلامی هیچ رونکردنەوەیەکی لە بارەی وازهێنانی ئەو ئەندامە پێشکەوتوەی حزبەکەی نەداوە.
 


Newjin.net - 2024
ژمارەی سەردان 1,306,907     ژمارەی میوان 261

دروستکراوە لەلایەن کۆمپانیای (کۆدتێك)ەوە